خۆراكی هەولێر: خزمەتگوزاری (بلۆککردن و لابردنی بلۆک و سڕینەوەی ناوی مردوو) بەردەستە
وێستگهنیوز –
بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر رایدەگەیەنێت دووبارە وەزارەتی بازرگانی عێراق خزمەتگوزاریەکانی ناو سیستەمی بە ئەلیکترۆنی کردنی پسوولەی خۆراکى كردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "دوای ئەوەی خزمەتگوزاریەکانی سیستەمی بە ئەلیکترۆنی کردنی پسوولەی خۆراک بۆماوەیەک بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکیەوە لەسیستەمی پارەدانەکە ڕاگیرا، دووبارە وەزارەتی بازرگانی عێراق خزمەتگوزاریەکانی ناو ئەپلیکەیشنەکەی کردەوە".
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، "لەئێستادا لەپارێزگای هەولێر تەنیا خزمەتگوزاری (بلۆککردن و لابردنی بلۆک و سڕینەوەی ناوی مردوو) بەردەستە، بەڵام خزمەتگوزاریەکانی وەکوو زیادکردنی منداڵ و مامەڵەی زەواج و گواستنەوەی بریکار جارێ بەردەست نیە".
PM:02:53:13/02/2026
ئهم بابهته 108
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت