كاره‌بای راپه‌ڕین لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و كارمه‌نده پێكدەهێنێت كه لێدوانی بۆ وێستگه دا
وێستگه‌نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای ڕاپه‌ڕین پشتڕاستی كرده‌وه كه لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و كارمه‌نده پێكدەهێنێت كه لێدوانی بۆ وێستگه‌دا ده‌رباره‌ی كاره‌بای 24 كاتژمێری و زۆری پاره‌كه‌ی، ده‌شڵێت: "به‌ڵام هێشتا بڕیار نه‌دراوه بدرێته دادگا".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای راپه‌ڕین له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه:
*فه‌رمانبه‌رێكی كاره‌با دوێنێ لێدوانی بۆ چه‌ند كه‌ناڵێك داوه له‌سه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌پڕۆژه‌ی ڕوناكی بۆ هاوبه‌شانی كاره‌با هاتۆته‌وه، گوایه له‌سه‌ر ئه‌و لێدوانه سزای یاسایی دراوه.
*كۆمه‌ڵێك په‌یج و كه‌سایه‌تی له‌سۆشیال میدیا كه‌وتونه قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و باباته و خه‌ریكه ئه‌و بابه‌ته به‌ئاقارێكی دیكه‌دا ده‌به‌ن.
*ئێمه پێمان وایه له‌و بابه‌تدا هه‌ڵه‌تێگه‌یشتنێك له‌ڕای گشتیدا په‌یدابووه.
*بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌چه‌ند خاڵێكدا ئه‌م به‌رچاوڕوونیه ده‌ده‌ین به‌هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست:
1- ئه‌مڕۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌ره بانگكراوه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ،به‌مه‌به‌ستی لێتێگه‌یشتن له‌و بابه‌ته‌و هۆكاری ئه‌و لێدوانه‌ی چی بووه؟
2-پێی گوتراوه كه‌وه‌ك ڕێكاری كارگێڕی ویاسای به‌رزه‌فتكردنی فه‌رمانبه‌ران لێژنه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وبابه‌ته پێك ده‌هێنرێت و پێویسته تۆش ئه‌و به‌ڵگانه‌ت ئاماده بكه‌یت كه لێدوانت له‌سه‌رداون تاوه‌كو لێكۆڵینه‌وه له‌ڕاستی و دروستی بابه‌ته‌كه بكرێت، ئه‌گه‌ر ڕاست بێت كه‌سی كه‌مته‌رخه‌م سزای یاسایی وه‌ربگرێت، لێژنه‌كه‌ش به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری داواكاری گشتی ده‌بێت.
3- وه‌ك ئه‌وه‌ی كه بڵاو كراوه‌ته كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌درێته دادگا،هیچ ئه‌سڵ و ئه‌ساسێكی نیه، چونكه تائێستا لیژنه پێك نه‌هێنراوه‌و ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی لیژنه‌ش ده‌رنه‌چووه،تابریار بدرێت بدرێته دادگا یان كۆتایی به‌بابه‌ته‌كه بهێنرێت.
PM:10:01:12/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 616
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت