ئومێد خۆشناو هۆشداری توند ده‌داته ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی بانگه‌شه‌ی خۆپیشاندان ده‌كه‌ن
وێستگه‌نیوز –
پارێزگاری هه‌ولێر هۆشداری توند ده‌داته ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی بانگه‌شه‌ی خۆپیشاندان ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت: "هێزه ئه‌منییه‌كانمان ده‌ستكراوه كردووه بۆ ئه‌نجامدانی ئیجرائاتی توند به‌رامبه‌ر هه‌ر خۆپیشاندانێكی بێ مۆڵه‌ت".
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له لێدوانێكدا رایگه‌یاند كه:
*ئه‌و رووداوه‌ی كرایه پاساوی خۆپیشاندانه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو، په‌یوه‌ندی به خوێندنه‌وه‌ی هۆنراوهیهكهوه هه‌بوو له‌لایه‌ن مێرمنداڵێكهوه له‌كاتی گردبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوای كوردستان.
*هۆنراوه‌كه هی مێرمنداڵه‌كه نه‌بووه و خۆی و خانه‌واده‌كه‌شی كه موسڵمانن، چه‌ندین جار داوای لێبووردنیان كردووه.
*سه‌ره‌ڕای داوای لێبووردنهكه كه‌سانێك دۆخه‌كه‌یان قۆسته‌وه و به‌بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له سه‌نته‌ری شار خۆپیشاندانیان كرد.
*به‌پێی یاسا، هه‌ر گردبوونه‌وه و خۆپیشاندانێك به‌بێ مۆڵه‌تی فه‌رمی قه‌ده‌غه‌یه و رێگه‌پێدراو نییه.
*هیچ هۆكارێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه خۆپیشاندان بكه‌ن.
*پۆلیس و ئاسایشمان ده‌ستكراوه كردووه ئیجرائاتی توند به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌سێك بكه‌ن كه ئه‌و كاره ئه‌نجام بدات.
*به‌بێ مۆڵه‌ت ڕێگه به هیچ خۆپیشاندانێك نادرێت له هه‌ولێر.
PM:09:07:12/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 332
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت