سه‌رۆكی هه‌رێم گه‌یشته ئه‌ڵمانیا
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، گه‌یشته ئه‌ڵمانیا.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه:
*ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2026/2/12، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به بانگهێشتێكی فه‌رمی بۆ به‌شداریكردن له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، گه‌یشته ئه‌ڵمانیا.
*له كۆنفرانسه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی ، بۆ تاووتوێكردنی دۆخی سیاسی و ئه‌منیی عێراق، هه‌رێمی كوردستان و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی، كۆمه‌ڵێك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانی باڵای وڵاتان و به‌شداربووان ده‌بێت.
*كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن كه ساڵانه به به‌شداریی ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ركرده و به‌رپرسانی باڵای وڵاتان به‌ڕێوه ده‌چێت، ده‌رفه‌تێكه بۆ گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا ده‌رباره‌ی پرسی ئاسایش و سه‌قامگیری و كێشه جیهانییه‌كان و تاوتوێكردنی ڕێگه‌چاره بۆ كێشه و ئاڵۆزییه‌كان.
PM:08:27:12/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 212
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت