عه‌لی حه‌مه ساڵح پارێزه‌ر بۆ ئه‌و كارمه‌نده ده‌گرێت كه له‌سه‌ر قسه‌كانی بۆ وێستگه نیوز، حكومه‌ت ده‌یداته دادگا
وێستگه‌نیوز –
بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی رایگه‌یاند پارێزه‌ر بۆ ئه‌و كارمه‌نده‌ی ئیداره‌ی راپه‌ڕین ده‌گرن كه له‌سه‌ر قسه‌كانی بۆ وێستگه نیوز ده‌رباره‌ی كاره‌بای 24 كاتژمێری و زۆری پاره‌كه‌ی، حكومه‌ت ده‌یداته دادگا.
دوێنێ چوارشه‌ممه له‌كاتی رووماڵی پیشه‌ییانه‌ی ئه‌میر حه‌سه‌ن په‌یامنێری وێستگه‌نیوز له شاری رانیه‌ی سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین له‌سه‌ر پرسی كاره‌بای پرۆژه‌ی رووناكی و زۆری ئه‌و پاره‌یه‌ی كه بۆ هاوڵاتیان هاتووه‌ته‌وه و بووه‌ته بارگرانی بۆیان، كارمه‌ندێكی كاره‌بای رانیه كه سه‌رقاڵی دابه‌شكردنی وه‌ره‌قه‌ی كاره‌با و كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌كه‌ی بوو لێدوانی بۆ وێستگه دا.
ئه‌و كارمه‌نده‌ی كاره‌با باسی له‌وه كرد كه ئه‌و پاره زۆره‌ی هاتووه‌ته‌وه "دزییه"، وتیشی: "نوێنه‌ری پرۆژه‌ی رووناكی بێت حسابی ده‌كه‌ین ئه‌و پاره‌یه كردیه ئه‌وه‌نده چی ده‌ڵێت به قسه‌ی ده‌كه‌م، گه‌ر وانه‌بوو با قه‌ره‌بووی خه‌ڵك بكه‌نه‌وه، ئه‌و پاره‌یه دادوه‌ری تێدا نییه".
ئه‌مڕۆ ئه‌و كارمه‌نده‌ی كاره‌با له ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین بۆ وێستگه‌نیوز رایگه‌یاند كه گرفتی ۆ دروست بووه و بانگكراوهته فه‌رمانگه‌كه‌ی و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه و داوایلێكراوه ڤیدیۆیه‌ك بكات و داوای لێبووردن بكات.
وتیشی: "بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه دادگایی بكرێت، من گرێبه‌ستم و ڤیدیۆ ناكه‌م و داوای لێبووردن ناكه‌م. توانای داراییشم خراپه و ناتوانم پارێزه‌ر بگرم و پێویستم به پارێزه‌ره".
عه‌لی حه‌مه ساڵح بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی له‌سه‌ر ئه‌و كارمه‌نده هاته ده‌نگ و له كۆمێنتدا بۆ په‌یجی وێستگه نووسی: "پارێزەری بۆ دەگرین و چی پێویست بێت بۆی دەکەین و بەتەنیا جێیناهێڵین".
بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی هه‌ردوو گرته ڤیدۆییهكانی وێستگه‌شی له په‌یجه تایبه‌ته‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك شێركردووه.
PM:05:59:12/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 1440
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت