پارتی داوای چی لە یەکێتی کردووە لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆمارەوە و هەردوولا بڕیاری چییان داوە؟
وێستگەنیوز-
پێگەیەکی عێراقی لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە ئاشکرایکردووە، پارتی و یەكێتی گفتوگۆكانیان لەبارەی پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ دوای مانگی رەمەزان دواخستووە، ئاماژەی بەوەشداوە، پارتی داوای کاندێکی بەهێز دەکات بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.
پلاتفۆرمی "جریدة"ی عێراقی لە زاری سەرچاوە سیاسییەکانەوە بڵاویکردووەتەوە، پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە دوایین كۆبونەوەیاندا کە دوێنێ چوارشەممە بوو، راستەوخۆ باسیان لە پرسی سەرۆکایەتی كۆمار نەکردووە، بەڵام جۆرێك رێککەوتنێک كراوە بۆ دواخستنی ئەم بابەتە بۆ دوای مانگی رەمەزان، بەهۆی بوونی مشتومڕ و ناکۆکی لەبارەی کاندیدە پێشنیاز کراوەکان و کاردانەوەی نەرێنی لەسەر یەکڕیزی کورد.
وەک ئاماژەیان پێداوە، پارتی هەست بە پەرەسەندنی نیگەرانیيەكان بكات سەبارەت بە داهاتووی هەرێمی کوردستان، لەبەر رۆشنایی پێشهاتە سیاسی و ئابوری و ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکە، ئەمەش وایكردووە پارتی پەنا بۆ بژاردەی لاوازنەبات، چی لە کاندیدکردنی سەرۆک کۆمار یان لە مامەڵەكردن لەگەڵ دۆسیەی هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی نوێ.
سەرچاوەکان ئەوەشیان خستووەتەڕوو، پارتی کاندیدێکی كۆدەنگی پێ باشترە کە قبوڵکردنێكی سیاسی فراوانی هەبێت و كەسانی مشتومڕاوی نەبن، بەتایبەت فوئاد حسێن و نزار ئامیدی، لەگەڵ هەوڵدانی پارتی بۆ کۆدەنگی لەگەڵ یەکێتی بۆ ئەوەی دابەشبوونی کورد قووڵتر نەبێتەوە.
PM:02:14:12/02/2026
ئهم بابهته 288
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت