مه‌لا به‌ختیار: سەرۆک بارزانی گەورەی نەتەوەی کوردە
وێستگه‌نیوز –
مه‌لا به‌ختیار نووسه‌ر و كه‌سایه‌تی سیاسی رایگه‌یاند كه "ئێستا سه‌رۆك بارزانی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورده"، ده‌شڵێت: "بافڵ تاڵه‌بانیم به سه‌رۆك و سه‌رۆكی یه‌كێتی قبوڵ نییه".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11ی شوباتی 2026، مه‌لا به‌ختیار، نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار و كه‌سایه‌تیی سیاسی كورد، بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند كه:
*مه‌سعود بارزانی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورده و كاریگه‌ریی ته‌نیا له باشووری كوردستان قه‌تیس نامێنێت، به‌ڵكو رۆڵی چاره‌سه‌ركه‌ری بۆ كێشه‌كانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش (باكوور، ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات) هه‌یه.
*داوا له كاك مه‌سعود ده‌كه‌م ئه‌و كێشه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی چاره‌سه‌ر بكات. پێدانی پۆستی سه‌رۆك كۆمار به یه‌كێتی هیچ له هاوكێشه‌كه ناگۆڕێت و پارتی بچووك ناكاته‌وه.
*له رابردوودا چوار سه‌رۆك كۆمار له یه‌كێتی بوون، به‌ڵام پارتی هه‌ر به حزبی یه‌كه‌می عێراق مایه‌وه و پێگه‌ی به‌هێزتر بوو.
*تا ئێستا هیچ رێككه‌وتنێك له‌سه‌ر كاندیدی هاوبه‌ش له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی بوونی نییه و بۆچوونه‌كان زۆر له‌یه‌ك دوورن.
*له كۆبوونه‌وه‌كاندا ته‌نیا باسی پێكهێنانی لیژنه‌ی هاوبه‌ش كراوه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، نه‌ك یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كان.
*كات نه‌ماوه و دۆخی هه‌ستیاری كوردستان و عێراق ده‌خوازێت كه هه‌ردوو حزب به خێرایی بگه‌نه سازان.
*پارتی به سه‌نگینی سیاسه‌ت ده‌كات و ئه‌مه قسه‌ی ده ساڵ له‌مه‌وبه‌ری منه. ئه‌و هێمنییه له بڕیاردان و سه‌نگینییه سیاسییه، وایكردووه كه پارتی قازانج بكات و ببێته حزبی یه‌كه‌می سه‌ر ئاستی عێراق.
*غه‌درێكی سیاسی و یاساییم لێ كراوه و فشاره‌كانی یه‌كێتی نه‌بووایه و كاندیدبوونم په‌سه‌ند بكرایه، به دڵنیاییه‌وه ده‌بوومه سه‌رۆككۆمارێكی سه‌ركه‌وتوو و له گه‌ڕی یه‌كه‌مدا به ده‌نگی لایه‌نه عێراقییه‌كان، به‌تایبه‌ت شیعه‌كان، ده‌رده‌چووم.
*مێژووی یه‌كێتی هی من و هاوڕێكانمه و داهاتووی ده‌مێنێته‌وه سه‌ر گۆڕانكارییه‌كان.
*بافڵم به سه‌رۆك و سه‌رۆكی یه‌كێتی قبوڵ نه‌بووه و نییه.
*ره‌خنه‌م له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئێستای بافڵ له كوردستان و عێراق هه‌یه.
*ره‌خنه‌ی زۆرم له‌سه‌ر ژیانی حزبایه‌تی ناو یه‌كێتی هه‌یه بۆیه دووركه‌وتوومه‌ته‌وه ره‌خنه‌كه‌شم پێش ئه‌وه‌یه بافڵ ببێت به سه‌رۆك.
PM:10:21:11/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 1328
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت