سلێمانی عەسرێکی ماتەمینی جیاواز بۆ نوسەرو شاعیر بەشدار سامی بەڕێوەدەبات
وێستگەنیوز -
بڕیارە کاتژمێر سێی ڕۆژی هەینی 13 ی شوبات، سلێمانی ماتەمینییەکی جیاواز بەبۆنەی چلەی ماتەمینی شاعیرو نوسەرو بەشدار سامی لەهۆڵی سینەما سالم بەڕێوەببات.
ڕۆژی 29 ی 12 ی 2025 بەشدار سامی دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی شێر پەنجە کۆچی دوایی کرد .
بەهۆکاری خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان دژی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا ئامادەکارییەکان بۆ چلەی ماتەمینی دواکەوت و بڕیارە ڕۆژی هەینی لەلایەن هاوڕێیانی و کۆمەڵێک هونەرمەندەوە بەناونیشانی " عەسرێک لەگەڵ بەشدار سامی " ماتەمینییەکی جیاوازی بۆ بەڕێوەبچێت.
بەشدار سامی لە ساڵی 1984 لە شارۆچکەی مەخموور لەدایکبووە و لە هەولێر نیشتەجێ بوو. بە یەکێک لە دەنگە نوێیەکانی شیعری کوردی دادەنرا.
چوار کتێبی شیعریی چاپ کردووە، "سبەی رۆژێکی دیکەیە، ئێوارە سەرابییەکان، رۆیشتن بە ئاراستەی مردووە بەڕێزەکان و لە گوڵ دەترسم"، هەروەها فۆتۆگرافەریش بووە.
ساڵی 2007 خەڵاتی ڤێستیڤاڵی نەورۆزی (یەکێتیی نووسەرانی کورد-لقی هەولێر)ی بۆ شیعری لاوان وەر گرتووە.
ساڵی 2010 خەڵاتی لاوی ساڵی لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ شیعر وەرگرتوە.
ساڵانی 2011 و 2014 خەڵاتی یەکەمی ڤێستیڤاڵی گەلاوێژی بۆ شیعر پێ بەخشراوه.
رۆژی 13.5.2025، بەشدار سامی لەکاتی ناساندنی کتێبی "لە گوڵ دەترسم" وتی : "ئەمە دوایین کتێبی منە و پێموانییە کتێبی دیکە بنووسم و هەر ئەوەیە بە ناوی من دەمێنێتەوە، ئەمەش بەهۆی تەندروستیمەوە.
PM:09:54:11/02/2026
ئهم بابهته 188
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت