وته‌بێژی یه‌كێتی: كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌رێنی له‌نێوان مه‌سعود بارزانی و بافڵ تاڵه‌بانی به‌ڕێوه‌چوو
كاروان گه‌زنه‌یی وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
وێستگەنیوز -
وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌رێنی له‌نێوان سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆكی یه‌كێتی به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام رێككه‌وتن له‌سه‌ر پۆسته‌كان نه‌كراوه.
كاروان گه‌زنه‌یی وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا:
*ئه‌مڕۆ 2026/2/11 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌رێنی له‌نێوان مه‌سعود بارزانی و بافڵ تاڵه‌بانی له‌كه‌شێكی زۆر ئارام به‌ڕێوه‌چوو.
*له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كانی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌كرا.
*وێڕای ئه‌رێنی بوونی كۆبوونه‌وه‌كه، له به‌شێك له میدیا و سۆشیال میدیاكان هه‌واڵی ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پۆسته‌كان بڵاو ده‌كرێنه‌وه.
*ئێمه به فه‌رمی و سه‌رله‌به‌ری ئه‌م ده‌نگۆیانه ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه؛ و هه‌ر رێككه‌وتنێك ئه‌نجامبدرێت له‌نێوان هه‌ردوولا به‌فه‌رمیی بۆرایگشتی بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه.
PM:09:46:11/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 444
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت