لەکاتی لەوەڕاندنی مەڕو ماڵاتەکەیدا بۆمبێک بەشوانکارێکدا تەقییەوە


وێستگەنیوز-

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی شوباتی 2026، لە سنووری قەزای خورماتوو، بەدیاریکراوی لەگوندی زگلبانەی باشووری رۆژئاوای قەزاکە، بۆمبێکی چێندراو بە شوانکارێکدا تەقییەوە.


بەهۆیەوە شوانکارەکە بەسەختی برینداریبوو، دەستبەجێ ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی خورماتوو کرا.

بەپێی زانیارییەکان، شوانکارەکە تەمەن 22 ساڵە و بەهۆی تەقینەوەکەوە، پارچە ئاسنێک بەر سەری کەوتووەو تووشی خوێن بەربوونی هەناوی بووە.

لەئێستادا دۆخی تەندروستیی شوانکارە گەنجەکە ناجێگیرە و بەمەبەستی چارەسەرکردنی، رەوانەی نەخۆشخانەکانی کەرکوک دەکرێت.


PM:02:28:11/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو