کەشناسیی هەرێم: باران دەبارێت و ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی راگەیاند.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی شوباتی 2026، بە گشتی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان، لە هەندێک کات باران بارینی بە لێزمە و هەورە تریشقەی لە گەڵدا دەبێت بە تایبەتی لە رۆژهەڵاتی هەرێم، لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان بەفرێکی کەم دەبارێت، لەگەڵ بوونی تەمێکی مامناوەند کاتەکانی بەیانیدا لە هەندێ ناوچە تاوەکو پێش نیوەرۆ بەردەوامی دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 16پلەی سیلیزی
پیرمام: 12 پلەی سیلیزی
سۆران: 11 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 7 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 14 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 16 پلەی سیلیزی
دهۆک: 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 19 پلەی سیلیزی
ئاماژە بەوەکراوە، "سبەی پێنجشەممە 12ی شوباتی 2026، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان، لە دوای نیوەرۆ کاریگەری بارانبارین لاواز دەبێت ئاسمان لە هەندێک شوێن بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت، لە ناوچە شاخاویە سنوورییەکان بەفرێکی کەم دەبارێت، هەروەها لە کاتەکانی بەیانی زوودا پێشبینی دروسبوونی تەمێکی سووک هەیە لە هەندێ شوێنی سنووری پارێزگای سلێمانی، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 17 پلەی سیلیزی
پیرمام: 13 پلەی سیلیزی
سۆران: 12 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 1 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 15 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 17 پلەی سیلیزی
دهۆک: 14پلەی سیلیزی
زاخۆ: 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 20 پلەی سیلیزی
AM:11:07:11/02/2026
ئهم بابهته 216
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت