مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کۆدەبنەوە
وێستگەنیوز-
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی شوباتی 2026، شاندێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی سەردانی پیرمام بکات و لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز، کۆبوونەوەکەی مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی تایبەتە بە پرسی یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.
دوێنێ سێشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "تائێستا پارتی و یەکێتی لەسەر کاندیدێکی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار رێکنەکەوتوون".
هەروەها هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق پێشتر بە میدیای پارتی راگەیاندبوو، "ئەگەر ئەمڕۆ چوارشەممە پارتی و یەکێتی لەسەر کاندیدێکی هاوبەش رێکبکەون، ئەوا سبەی پێنجشەممە 12ی شوباتی 2026، پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کۆدەبێتەوە".
له ئێستادا فوئاد حسێن كاندیدی فهرمی پارتی و نزار ئامێدی كاندیدی فهرمی یهكێتییه بۆ پۆستی سهرۆك كۆمار، لهم نێوهندهشدا لهتیف رهشیدی سهرۆك كۆماری ئێستا كه یهكێتییه خۆی بۆ پۆستهكه كاندیدكردووهتهوه.
AM:09:05:11/02/2026
ئهم بابهته 140
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت