دواین قسەی بافڵ تاڵەبانی چیبووە بۆ دیاریکردنی سەرۆک کۆمار؟ هه‌رێم كه‌مال ئاغا ئاشكرای ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
هه‌رێم كه‌مال ئاغا سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق بۆ ئێن ئاڕ تی رایگه‌یاند كه:
*كاندیدی یه‌كێتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار نزار ئامێدی-یه.
*بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی به هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراقیان وتووه كه كاندیدی فه‌رمی یه‌كێتی نزار ئامێدی-یه.
*بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی وتوویه‌تی ئێمه سوپاستان ده‌كه‌ین ده‌نگ به كاندیدی ئێمه بده‌ن.
له ئێستادا فوئاد حسێن كاندیدی فه‌رمی پارتی و نزار ئامێدی كاندیدی فه‌رمی یه‌كێتییه بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، له‌م نێوه‌نده‌شدا له‌تیف ره‌شیدی سه‌رۆك كۆماری ئێستا كه یه‌كێتییه خۆی بۆ پۆسته‌كه كاندیدكردوه‌ته‌وه.
رۆژی هه‌ینی، 23ی كانوونی دووه‌م، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراق لیستی كۆتایی كاندیدانی پۆستی سه‌رۆك كۆماری بڵاوكرده‌وه.
لیسته‌كه له 19 كه‌س پێكهاتبوو و نه‌وزاد هادیش یه‌كێك بوو له‌وان؛ به كشانه‌وه‌ی، 18 كه‌س كێبڕكێ له‌سه‌ر پۆسته‌كه ده‌كه‌ن.
ئه‌مانه 18 كاندیده‌كه‌ی دیكه‌ن:
1-د. عه‌بدوڵڵا محه‌ممه‌د عه‌لی عه‌لیاوه‌یی
2- فوئاد محه‌ممه‌د حوسێن به‌كی
3. نزار محه‌ممه‌د سه‌عید محه‌ممه‌د
4- شوان حه‌وێز فه‌ریق نامیق
5- ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا تۆفیق ئه‌حمه‌د
6- حوسێن ته‌ها حه‌سه‌ن محه‌ممه‌د سنجاری
7- نه‌جمه‌ددین عه‌بدولكه‌ریم حه‌مه‌كه‌ریم نه‌سروڵڵا
8- ئاسۆ فه‌ره‌یدوون عه‌لی
9- سامان عه‌لی ئیسماعیل شاڵی
10- سه‌باح ساڵح سه‌عید
11- ئیقبال عه‌بدوڵڵا ئه‌مین هه‌لیوی
12- سه‌ردار عه‌بدوڵڵا مه‌حموود
13- موسه‌ننا ئه‌مین نادر
14- خالید سدیق عه‌زیز محه‌مه‌د
15- ئازاد مه‌جید حه‌سه‌ن
16- رافع عه‌بدوڵڵا حه‌مید مو‌سا
17- سالم حه‌واس عه‌لی ساعدی
18- له‌تیف محه‌ممه‌د جه‌مال ڕه‌شید
PM:09:15:10/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 2320
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت