"له گوندێكی ناحیه‌ی جه‌باره منداڵێك كوژرا"
وێستگه‌نیوز –
منداڵێك له سنوری ناحیه‌ی جه‌باره كوژراوه، سه‌رچاوه‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه منداڵه‌كه سهربردڕاوه، به‌ڵام تا ئێستا به فه‌رمی پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی رادیۆی ده‌نگ، مناڵه‌كه ته‌مه‌نی 8 ساڵه و له ره‌گه‌زی نێره، دانیشتوی گوندی ته‌لنه‌قاری ناحیه‌ی جه‌باره‌یه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیانه‌وه جه‌ختی له رووداوه‌كه كرده‌وه، به‌ڵام به‌وته‌ی خۆیان هیچ په‌ڕاوێكی لێكۆڵینه‌وه لای ئه‌وان نییه و لای پۆلیسی فیدراڵیی عێراقه.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كفری رایگه‌یاند كه مناڵه‌كه‌یان هێناوه‌ته نه‌خۆشخانه‌كه‌مان و دواتر كه‌سوكاره‌كه‌ی بردویانه‌ته‌وه.
تائێستا له‌باره‌ی روداوه‌كه و ئه‌نجامده‌رانییه‌وه، هیچ شتێك روون نه‌كراوه‌ته‌وه و لایه‌نی فه‌رمی هیچ لێدوانێكی له‌وباره‌وه نه‌داوه.
PM:05:57:10/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 376
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت