مەسرور بارزانی: نابێت لایەنێک بەربژێری خۆی بۆ سەرۆک کۆماری عێراق بسەپێنێت
وێستگەنیوز-
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، تائێستا لەگەڵ یەکێتی بەربژێری هاوبەشیان بۆ سەرۆک کۆماری عێراق نییە.
ئەمڕۆ سێشەممە 10ی شوباتی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "نابێت لایەنێک بەربژێری خۆی بۆ سەرۆک کۆماری عێراق بسەپێنێت".
ئاماژەی بەوەکرد، "تائێستا لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەربژێری هاوبەشمان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق نییە".
لەبارەی مووچەوە سەرۆکی حکومەتی هەرێم باسی لەوەکرد، "پێویستە عێراق پابەندییەکانی بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان جێبەجی بکات".
جەختی لەوەشکردەوە، "داکۆکیکاردەبین بۆ شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان".
مەسرور بارزانی راشیگەیاند، "پێمان باشە لە زووترین کاتدا حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنرێت".
PM:03:36:10/02/2026
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت