مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆدەبنەوە


وێستگەنیوز-

بڕیارە سبەی چوارشەممە 11ی شوباتی 2026، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پیرمام کۆببنەوە.


میدیای پارتی بڵاویکردەوە، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە یاوەریی قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی تیمی یەکێتی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی پیرمام دەکەن و لەوێ لەلایەن مەسعود بارزانییەوە پێشوازییان لێدەکرێت و کۆدەبنەوە.

کۆبوونەوەکەی مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەبێت.


PM:12:50:10/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت