ئەمڕۆ مەسرور بارزانی ئی پسولە دەکاتەوە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ سێشەممە 10ی شوباتی 2026، کاتژمێر 10:00 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خزمەتگوزاری ئی پسولە دەکاتەوە کە کاری ئەوەیە لەڕێگەی سایتێکی دیجیتاڵەوە پارەی خزمەتگوزارییەکانی حکومەت کە زۆرترینیان کارەبا و ئاوە بدەیت.
عەلی عەللاق پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق و ژمارەیەکی زۆر لە وەبەرهێنەران و خاوەنکارانی کوردستان و عێراق، بەشداری رێوڕەسمی کردنەوەی پڕۆژەکە دەکەن.
رێوڕەسمی راگەیاندنی پڕۆژەی ئی پسولە E-Psule، لەکاتێکدایە کە ناڕەزایەتی بەرامبەر نرخی کارەبا لەهەرێمی کوردستان دروستبووە.
https://epsule.gov.krd/
ئی-پسوڵە چییە؟
سەکۆیەک بۆ پارەدانی دیجیتاڵی
بانکی ناوەندیی عێراق پەسەندی کردووە
ئی-پسوڵە و پرۆژەی رووناکی
دەتوانێت پارەی کارەبا بدەیت
لە هەر کات و شوێنێک بێت
24 کاتژمێر کارایە
هیچ کرێیەک (عمولە) ناخرێتە سەر پارەدان
پارەدانی پێشوەختە یان بە قیست
پشتڕاستکردنەوەی راستەوخۆی پارەدانی دیجیتاڵی
ئاگاداریی راستەوخۆی پارەدان
بەردەستبوونی راپۆرتی پارەدانی دیجیتاڵی
بە کەمترین کات داهات کۆدەکرێتەوە
زیادبوونی متمانەی هاوڵاتی بە کارەکانی حکومەت
هاوڵاتی پێویستی بە کاش نابێت
هاوڵاتی ئاگاداری پسوڵە کۆنەکانە
هیچ تێچوویەکی زیادە ناچێتە سەر پسوڵەکان
بانک و جزدانە دیجیتاڵییە بەردەستەکان
بانکی جیهان
بانکی FIB
جزدانە دیجیتاڵییەکان
ناس واڵێت
فاست پەی
ئاسیا پەی
ئەوانەی لە چارەگی یەکەمی 2026 بەردەست دەبن
بانکی ئیسلامیی عێراقی
ئاڕ تی بانک
بانکی بەغدا
بانکی ئیسلامیی ئەبوزەبی
بانکی BBAC
جزدانە دیجیتاڵییەکان و بریکارەکان
زەین کاش
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا پشتگیریی دەکات
دیلۆیت وردبینی بۆ ئی-پسوڵە دەکات
AM:09:28:10/02/2026
ئهم بابهته 2128
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت