هه‌ردی سه‌ڵاح: چه‌ند كۆمپانیایه‌كی چاوچنۆكی دز و بێ ویژدان و بێ ئابڕوو هه‌رێم به‌ڕێوه ده‌به‌ن
وێستگه‌نیوز –
هه‌ردی سه‌ڵاح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی:
* حكومه‌تی هه‌رێم نه‌ماوه.
*چه‌ند كۆمپانیایه‌كی چاوچنۆكی دز و بێ ویژدان و بێ ئابڕوو به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن.
*ده‌سته‌یه‌كی دز له پشتی په‌رده‌وه پیلان بۆ رووتاندنه‌وه‌ی خه‌ڵك داده‌نێن به‌ناوی هه‌ژمار و كرێی كاره‌با و باج و سه‌رانه و غه‌رامه به ئۆتۆمبێلی نهێنی و هتد...
*هه‌ر ئه‌و ده‌سته دزه‌ش داڕێژه‌ری به‌رنامه‌ی دزییه‌كانی حكومه‌تن و ئیتیفاقه‌كان داده‌ڕێژن و یاری به كات و پابه‌ندییه‌كان ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر به‌غدا و به‌ئاره‌زووی خۆیان كه‌ی ویستیان رازی ده‌بن و كه‌ی نه‌یانویست تێكی ده‌ده‌ن.
PM:08:27:09/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 344
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت