مه‌زڵوم عه‌بدی: دامه‌زراوه‌كانی ئیداره‌ی خۆسه‌ر له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت یهكدهخرێن
وێستگه‌نیوز –
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" رایگه‌یاند كه دامه‌زراوه‌كانی ئیداره‌ی خۆسه‌ر به‌رده‌وام ده‌بن له كاره‌كانیان و له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت یهكدهخرێن، ده‌شڵێت: "ده‌روازه‌ی سێمێلكا وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه و نووسینگه‌یه‌كی حكومه‌تی كاتی سوریای لێده‌كرێته‌وه".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده"، له‌گه‌ڵ دانیشتوانی شاری حه‌سه‌كه و ئاواره‌كانی ناوچه‌كانی سه‌رێ كانی و عه‌فرین كۆبووه‌وه.
له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده به وردی باسی له مه‌رجه‌كانی رێككه‌وتنی 29ی كانوونی دووه‌م له‌گه‌ڵ حكومه‌تی كاتی سوریا كرد و وتی: "به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه، دامه‌زراوه‌كانی ئیداره‌ی خۆسه‌ر به‌رده‌وام ده‌بن له كاره‌كانیان و له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا یهكدهخرێن و ئۆرگانه‌كانی ئێستا ده‌گۆڕدرێن بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی".
وتیشی: "ده‌روازه‌ی سنووری سێمێلكا وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه و نووسینگه‌یه‌كی حكومه‌تی كاتی سوریای لێده‌كرێته‌وه".
سەبارەت بە لایەنی سەربازی، عەبدی ئاشکرای کرد كه وەک هەنگاوی یەکەم لیوایەکی سەربازیی هەسەدە لە شاری حەسەکە جێگیر دەکرێت، لیوایه‌كیش له قامیشلۆ و لیوای سێیه‌میش له شاری دێرك جێگیر ده‌كرێن.
PM:08:08:09/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 192
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت