ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی: دوو هۆكار هه‌ن له پشت هه‌ڵسانی لاملی خالید مشعه‌ل
وێستگه‌نیوز –
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی په‌رله‌مانتاری پێشووی یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان له نووسنێكدا رایگه‌یاند كه:
دوو هۆكار هه‌ن له پشت هه‌ڵسانی لاملی خالید مشعه‌ل و ئه‌و شه‌كره‌ی دوێنێ له (دۆحه) شكاندی به‌رامبه‌ر به‌كورد:
1-تۆ له‌دۆحه‌ی قه‌ته‌ر و ئه‌سته‌نبوڵی توركیا دابنیشیت هه‌ر ده‌بێت ڕازییان بكه‌یت.
2-گوتاری بزاڤه ئیسلامیه‌عه‌ره‌بیه‌كان گوتارێكی عه‌ره‌بیه و به‌دوای مه‌جدی عه‌ره‌بیدا ده‌گه‌ڕێن كه‌ده‌مێكه له‌ده‌ستیانداوه.
*بۆیه مه‌شعه‌ل چه‌ند وه‌خته بۆ جۆلان و ئیسرائیل فزه‌ی لێوه نه‌هاتوه، بۆ بێبه‌ختی ئێمه‌ی كورد بۆ ئێمه زمانی كراوه‌ته‌وه.
*كێ له‌گه‌ڵ ئاهو حه‌سره‌ت و داوای گه‌له‌كه‌م بێت پێڵاوی سه‌رسه‌رم كێش دژی میله‌ته‌كه‌م بێت، هه‌موو قورئانی له‌به‌ر بێت و به‌رماڵی به‌سه‌رئاوه‌وه بگه‌ڕێت و له‌په‌نای كه‌عبه‌ی پیرۆزه‌وه بێت و بستێك ڕیشی به‌ردابێته‌وه، بۆ سه‌ره‌نوێلك و زبڵدانی پیسیه‌كان فڕێ ده‌درێت، هه‌مان قسه بۆ ڕۆژئاواییه كان و بۆ قات و ڕیبات له‌به‌ره‌كانیش دروسته.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه خالید مشعه‌ل، سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی له‌ده‌ره‌وه، له لێدوانێكدا له له كۆڕبه‌ندی كه‌ناڵی "ئه‌لجه‌زیره" له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر وتی: "له‌گه‌ڵ هه‌نگاونانی ده‌سه‌ڵاتی نوێ له سوریا به‌ره‌پێشه‌وه، ئیسرائیل ده‌ستیكرد به دوژمنایه‌تی كردنی، نه‌ك ته‌نها له سنوره‌كانی و جه‌به‌ل شێخ و گونده‌واری دیمه‌شق و دامالێنی چه‌ك له دیمه‌شقه‌وه تا ده‌گاته سنوری فه‌له‌ستینی داگیركراو، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت پێككهاته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی سوری تێكبده‌ن".
مشعه‌ل وتیشی: "ئیسرائیل ده‌وڵه‌تی سوریای ناوێت كورده‌كان و دروزه‌كان و عه‌له‌وییه‌كانی ده‌وێت، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه له سوریا به ده‌وڵه‌تی نازانن به‌ڵكو به هه‌رێمێكی سوننی داده‌نێن".
PM:04:55:09/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 2740
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت