بافڵ‌ تاڵه‌بانی‌ و حه‌لبوسی‌ كۆبوونه‌وه‌


وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌رۆكی حیزبی ته‌قه‌دوم پابه‌ندبوونی خۆیان به‌ واده‌ی ده‌ستووری بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار دووپاتكرده‌وه‌.


ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی حیزبی ته‌قه‌دوم كۆبووه‌وه‌. 

به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ نووسینگه‌كه‌ی‌، سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی و سه‌رۆكی حیزبی ته‌قه‌دوم له‌باره‌ی دۆخی سیاسیی عیراق و ناوچه‌كه‌ بۆچوونیان ئاڵوگۆڕكرد. 

هه‌ردوولاش پابه‌ندبوونی خۆیان به‌ واده‌ی ده‌ستووری بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق و په‌له‌كردن له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار دووپاتكرده‌وه‌.


PM:08:42:08/02/2026






ئه‌م بابه‌ته 176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو