ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی بارزانی و تۆم باراك راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا جه‌ختیان كرده‌وه كه رێگه له پشێوی و ئاڵۆزی و شه‌ڕ بگیرێت و ئاشتی و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه جێگیر ببێت.
باره‌گای بارزانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 8ی شوباتی 2026 په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له نێوان مه‌سعود بارزانی و تۆم باراك نوێنه‌ری سه‌رۆك تره‌مپ بۆ كاروباری سووریا و باڵیۆزی ئه‌مریكا له توركیا ئه‌نجام درا.
*له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌دا بیروڕا له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسیی ناوچه‌كه به گشتی و دوایین په‌ره‌سه‌ندن و گۆڕانكارییه‌كانی سووریا ئاڵوگۆڕ كرا.
* هه‌ردوولا هاوڕا بوون له پێویستی به‌رده‌وامی گرتنه‌به‌ری هه‌موو هه‌نگاوێك بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه له پشێوی و ئاڵۆزی و شه‌ڕ بگیرێت و ئاشتی و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه جێگیر ببێت.
*هه‌ردوولا ده‌ستخۆشیان له‌یه‌كتری كرد بۆ ئه‌و ڕۆڵه كاریگه‌ره‌ی كه له به‌رقه‌راربوونی ئاشتی و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا گێڕاویانه.
*بارزانی وێڕای ده‌ربڕینی پێ‌زانین بۆ ڕۆڵی ئه‌مریكا، جه‌ختی له به‌رده‌وامیی هاوپه‌یمانێتی نێوان گه‌لی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا كرده‌وه.
PM:08:05:08/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 268
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت