لە كەركوك دەستكرا بە لابردنى ئەو زێدەڕۆییانەی کراونەتە سەر موڵکی گشتی


وێستگەنیوز-

لیژنەی لابردنی زێدەڕۆیی لە ناوەندی شاری کەرکوک دەستی کرد بە لابردنى ئەو زێدەڕۆییانەی کراونەتە سەر موڵکی گشتی.

ئەمڕۆ یەكشەممە پارێزگای كەركوك لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "لەپێناو پاراستنی سیمای جوانیی کەرکوک و پاراستنی موڵک و زەوییەکانی دەوڵەت و لەسەر ڕاسپاردەی ڕێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک و بە سەرپەرشتی فەلاح یایچلی قایمقامی کەرکوک لیژنەی لابردنی زێدەڕۆیی لە ناوەندی شاری کەرکوک دەستی کرد بە لادانی ئەو زێدەڕۆییانەی کراونەتە سەر موڵکی گشتی".

ئاماژەی كردووە، هەڵمەتەكە بەپێی بڕیاری (154)ی ساڵی 2001ی کارپێکراو لە گەڕەکی نیدا و نزیک زانکۆی کەرکوک و ناوچەی پەنجاعەلی دەستیپێكردووە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەم هەڵمەتە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی کەرکوک و بە پاڵپشتی هێزێک لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک و فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک ئەنجامدرا.


PM:02:53:08/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت