غالب محەمەد: نرخی كارەبا له هەرێمی كوردستان بووەتە سێ هێندە
وێستگەنیوز-
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، نرخی كارەبا لە هەرێمی كوردستان بووەتە سێ هێندەی نرخەكەی پێشووی.
غالب محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی هەڵوێستی نیشتیمانی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیس بووك بڵاوی كردەوە، "ئێمە ئەمانزانی کە نرخی کارەبا گران دەبێت و بۆ ئەو مەبەستە خۆپیشاندانمان کرد و داوامانکرد قبوڵنەکرێت، بەداخەوە رێژەیەکی کەمی خەڵک هاتن".
وتيشى، "ئێستاش کە بووەتە سێ هێندە نرخەکەی دەبێت هەموو هەوڵێک بدەین کەمبکرێتەوە چونکە تەنها هاوڵاتیان باجەکەی دەدەن".
ئەمڕۆ یەكشەممە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، نرخی كارەبای پڕۆژەی رووناكی بەپێی بەكارهێنانێتی، تاوەكو هاوڵاتیان دەستیپێوە بگرن و كەمتر بەكاری بهێنن، نرخەكەی كەمتر دەبێت.
PM:02:07:08/02/2026
ئهم بابهته 152
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت