ئهحمهد حاجی رهشید مژدەیەك بە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەدات
وێستگەنیوز-
سهرۆكی فراكسیۆنی كۆمهڵی دادگهری له پهرلهمانی عێراق رایدەگەیەنێت ، موچهی مانگی یهك له دو رۆژی ئایندهدا وردبینی تهواو دهبێت و موچەی ساڵی داهاتووش کێشەی نابێت لە هەموو عێراق بە هەرێمی كوردستانیشهوه.
ئهحمهد حاجی رهشید، سهرۆكی فراكسیۆنی كۆمهڵی دادگهری له پهرلهمانی عێراق لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك نوسیوێتی:
-ئەمڕۆ سەردانی وەزیری دارایی کرد سەبارەت بە ئەمڕۆ بابەتانەی خوارەوە:
-یەکەم : موچەی مانگی یەک لەوردبینیدایەو لەم دوو ڕۆژە تەواو دەبێت.
-دووەم : بابەتی موچە بۆ دوا دەکەوێت و هەمیشە لەکاتی خۆیدا وەری ناگرین ، وەزیری کاربەڕێکەر وتی دەبێت سێ (3) شتم بەدەست بگات کە بریتین لە (ژمارەی کۆتایی ، داهاتی ناوخۆو نوسراوی وەزارەتی نەوت سەبارەت رادەست کردنی نەوت ) بۆیە هەر دواخستنی لەوەزارەتی سێ بابەتە بکرێت منیش ناچار دەبم موچە دوا بخەم . (ئەم وەڵام بۆ برای گەورەم کاک عمری حاجی عینایەتە) کەلە هەڵەبجە فەرمویان بەدوادا چوونی بۆ بکە.
-سێ هەم : پلە بەرزکردنەوە و سەرەموچە لەهەموو عێراق وەستاوە (ئەوە قسەی تەیف سامی) چونکە یاسای بودجەمان نییە.
-چوارەم : سەبارەت بەپارەی گەنمی جوتیاران تەیف سامی وتی سويلەیمان نیەو کەسیش قەرزمان ناداتێ چونکە حکومەت کاربەڕێکەره.
-پێنجەم : موچەی ساڵی داهاتوو کێشەی نابێت لەهەموو عێراق بەهەرێمی شەوە تائەوکاتەی پابەندییەکان جێ بەجێ دەبن.
-شەشەم : ئەگەر لەگەڵ ترەمپ تێک بچین ئەوا باری ئابوریمان زۆر خراپ دەبێت.
PM:12:36:08/02/2026
ئهم بابهته 360
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت