كەشناسی: شەپۆلی باران بارین بەردەوام دەبێت
وێستگەنیوز-
بەپێی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو كاریگەری شەپۆلی باران بارین بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمانی هەرێم بە گشتی بەردەوام هەوری دەبێت و کاریگەری ئەو شەپۆلە باران بارینەی رووی لە ناوچەکەمان کردووە بەردەوامی دەبێت.
ئاماژەشیكرد، باران بارین بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت لەسەرجەمی ناوچەکەمان لە هەندێ کاتدا کاریگەری باران بارین بۆ ئەمڕۆ کەمێک لاوازتر دەبێت بەراورد بە دوێنێ و لە زۆربەی کاتەکان ئاسمان هەر بە هەور دەمێنێتەوە لەگەڵ بوونی تەم لە هەندێ کاتدا و کاریگەری تەم زیاتر دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان ، لەگەڵ بەفر بارینێکی کەم لەسەر لوتکەی شاخە بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان .
پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ یەكشەممە:
هەولێر : 12 پلەی سیلیزی
پیرمام : 9 پلەی سیلیزی
سۆران : 8 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 4 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 9 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 11 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 11 پلەی سیلیزی
دهۆک : 12 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 13 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 10 پلەی سیلیزی
پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی پێشبینیشیكرد، کاریگەری شەپۆڵی باران بارین لەسەر ناوچەکەمان بۆ سبەی دووشەممە زیاد دەکات وکەشی ناوچەکەمان هەور دەبێت و باران بارین لە سەر تەواوی ناوچەکەمان دەبارێت .
روونیشیكردەوە، ڕێژەی دابارین لە سنووری ئیدارەی (سۆران و ڕاپەڕین و زاخۆ) زیاتر دەبێت و باران بە شێوەی بارانی مامناوەند و هەندێ کات لێزمە باران دەبێت وسەنتەری پارێزگای دهۆکیش ئەگەری باران بارینی بە لێزمەی هەیە وسەنتەری پارێزگای هەولێر سلێمانی كەركوك هەڵەبجە باران لەسەر خۆ و نمە بارانی پچڕ پچڕی دەبێت و لە هەندێ کاتدا ئەگەری هەورە تریشقەش هەیە، لەگەڵ بەفر بارین لەسەر ناوچە سنوورییە شاخاوییەکان.
بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی دووشەممە زۆرترین ڕێژەی دابارین لە (ئاکرێ مێرگەسوور بجیل سیدەکان پیران ) دەبێت و پێشبینی دەكەن لە سەرووی 40 ملم بێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی دووشەممە:
هەولێر : 13 پلەی سیلیزی
پیرمام : 10 پلەی سیلیزی
سۆران : 10 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 5 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 11 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
دهۆک : 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 12 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 12 پلەی سیلیزی
AM:11:16:08/02/2026
ئهم بابهته 164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت