پارتی سەوزی کوردستان: هەڵمەتی ژەهرخواردکردنی سەگی بێلانە لە کەرکوک دوورە لە هەموو بەها مرۆییەکان
وێستگەنیوز-
پارتی سەوزی کوردستان سەرکۆنەی هەڵمەتی ژەهرخواردکردنی سەگە بێلانەکان دەکات لە کەرکوک و دەڵێت، "ئەو هەڵمەتە دوورە لە هەموو بەها مرۆییەکان".
ئەمڕۆ هەینی 6ی شوباتی 2026، لە راگەیەندراوێکدا پارتی سەوزی کوردستان رایگەیاند، "قایمقامییەتی کەرکوک هەڵمەتێکی بۆ لەناوبردنی سەگی بێلانە دەستپێکردووە، بەڵام لە رێگەی ژەهرخواردکردنەوە، کە بووەتە هۆی ئەوەی تەرمی ئاژەڵەکان بەسەر شەقامەکاندا بکەون، ئەمەش کارێکە دوورە لە هەموو بەها مرۆییەکان".
ئاماژە بەوەشدەکات، "بە تووندی سەرکۆنەی ئەم رەفتارە دڕندانەیە دەکەین، ئەم شێوازە نەک چارەسەر نییە، بەڵکو پێشێلکردنی مافی ژیان و تێکدانی سیمای شار و ژینگەیە".
پارتەکە دەڵێت، "کوشتنی ئاژەڵان بە ژەهر، کارێکی نامرۆڤانەیە و گوزارشت لە نەبوونی پلانێکی زانستیی دەکات بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانە ژینگەییەکان".
دەشڵێت، "بێدەنگ نابین لە بەرانبەر ئەم پێشێلکارییە و داواکارین دەستبەجێ ئەم جۆرە هەڵمەتە نادروستانە رابگیرێت".
پارتی سەوزی کوردستان دوو رێگەی زانستی و سەردەمییانە بۆ کۆکردنەوەی سەگی بێلانە دەخاتەڕوو، ئەوانیش:
-دروستکردنی پەناگەی تایبەت (شەڵتەر).
-ئەنجامدانی هەڵمەتی کوتان و نەزۆککردن بۆ کۆنترۆڵکردنی ژمارەی سەگی بێلانە.
PM:06:15:06/02/2026
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت