مەسعود بارزانی: پێویستە حكومەتی سوریا و هەسەدە پابەندی رێككەوتنەكەی نێوانیان بن
وێستگەنیوز-
مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان داوایكرد حكومەتی سوریا و هەسەدە پابەندی رێككەوتنەكەی نێوانیان بن.
بارەگای بارزانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ڕۆژی هەینی 6ی شوباتی 2026 لە پیرمام مەسعود بارزانی پێشوازی لە مەزلوم عەبدی فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) كرد.
لە دیدارەكەدا باس لە بارودۆخی ڕۆژئاوا و هەروەها جێبەجێبكردنی ڕێككەوتنی نێوان حكومەتی سوریا و هەسەدە و دوایین پێشهاتەكانی سوریا كرا.
بەپێی راگەیەندراوەكە، لەو كۆبوونەوەیەدا بارزانی داوای كرد كە هەردوولا پابەندی جێبەجێكردنی خاڵەكانی ئەو ڕێككەوتنە بن و هەروەها هەماهەنگی نێوان هەموو لایەكان هەبێت كە لە قۆناغەكانی داهاتوو و لە دەستووردا مافەكانی گەلی كورد لە سووریا پارێزراو بێت و بچەسپێت.
PM:02:03:06/02/2026
ئهم بابهته 88
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت