مەزڵوم عەبدی و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا جەختیان لە پاراستنی ناوچە کوردییەکان كردەوە
وێستگەنیوز-
رۆژی 6ى شوباتى 2026 مەزڵوم عەبدی و شاندێکی رۆژاڤای کوردستان لە هەولێر لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کۆبوونەوە.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا جەختیان کردووەتەوە لەسەر پاراستنی تایبەتمەندی ناوچە کوردییەکان و پاراستنی مافەکانی کورد لە سوریا.
مەزڵوم عەبدی لە راگەیێندراوێکدا بڵاویكردەوە، وردەکارییەکانی جێبەجێکردنی رێککەوتنی 29ی کانوونی دووەم و بەردەوامبوون لە بەرەنگاربوونەوەی داعش و رێگاکانی پاراستنی ئەو ناوەندانەی کە چەکدارانی داعش و خێزانەکانیانی تێدایە، تاوتوێ کران.
فەرماندی گشتی هەسەدە ئاماژە بەوە دەکات کە باسیان لە یەکخستنی هێزە سەربازی و ئەمنییەکان بە هەموو وردەکارییەکانیانەوە کردووە، بە هێزەکانی پاراستنی ژن (YPJ)یشەوە.
لەلایەن خۆیەوە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا تیشکی خستووەتە سەر گرنگیی جێبەجێکردنی تەواوەتی رێککەوتنەکە و پشتگیریی وڵاتەکەشی بۆ ئەم قۆناخە دەربڕیوە.
AM:09:23:06/02/2026
ئهم بابهته 156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت