كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێر باڵه‌خانه‌كه‌ی له عه‌نكاوه چۆڵكرد
وێستگه‌نیوز -
دوای زیاتر له چوارده ساڵ، كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێر باڵه‌خانه كۆنه‌كه‌ی له شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه چۆڵكرد و باڵه‌خانه‌كه‌ی راده‌ست كرده‌وه.
كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*لە رێککەوتی 01-02-2026بەڕێوەبردنی گەڕەکەکە بە تەواوەتی رادەستی شارەوانی و خاوەن ماڵەکان کراوەتەوە.
* كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا سوپاسگوزاری خۆی ده‌رده‌بڕێت بۆ نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قائیمقامی هه‌ولێرو ستافه‌كه‌ی بۆ پشتیوانی پڕ به‌هایان.
*ئه‌م راده‌ستكردنه‌وه‌یه به گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه دوولایه‌نییه ئه‌نجامدرا كه له مانگی مایسی 2025 واژۆكرا و ده‌رخه‌ری هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامی نێوان كونسوڵخانه و شاره‌وانیه.
*له سه‌ر داوای شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه و به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه، كونسوڵخانه ژێرخانی كاره‌با و هه‌ندێ شتی تریش وه‌ك په‌رژینی ئه‌منی و دیواری كۆنكرێتی بۆ به‌كارهێنانی شاره‌وانی به‌جێده‌هێڵێت.
*له 1ی شوباته‌وه كۆنتڕۆڵی ده‌روازه‌ی به‌رامبه‌ر به‌نزینخانه‌ی بابل راده‌ستی شارۆچكه‌كه ده‌كرێته‌وه و كردنه‌وه‌ی ڕێگاكانی تریش به‌و جۆره ئه‌نجام ده‌درێن كه له‌لایه‌ن شاره‌وانیه‌وه دیاریكراون.
*له 1ی شوبات و رۆژانی دواتر، خاوه‌نی موڵكه‌كان ده‌ستڕاگه‌یشتنی ته‌واوه‌تیان بۆ موڵك و خانووه‌كانیان ده‌بێت.
*به‌رپرسیارێتی ئاسایشی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ش ڕاده‌ستی پۆلیس و ئاسایش ده‌كرێته‌وه به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی ده‌بنه مایه‌ی ئه‌وه‌ی كه خاوه‌ن موڵكه‌كان ده‌ستیان به موڵكه‌كانیان ڕابگات.
*كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا پێزانینی هه‌یه بۆ چه‌ندین ساڵ له به‌یه‌كه‌وه كاركردن له‌گه‌ڵ عه‌نكاوه و هیواداره ئه‌و په‌یوه‌ندیه بپارێزین و په‌ره‌ی پێبده‌ین له داهاتودا.
PM:10:49:05/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 1024
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت