نێچیرڤان بارزانی: له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانمان تاووتوێ كرد
وێستگه‌نیوز -
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ ژان نوێل بارۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند:
*له دیداره‌كه‌ماندا باسی بره‌ودان به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و فراوانكردنی هاوبه‌شی ستراتیژیمان بۆ ئێستا و داهاتوو كرد
*دۆخی سیاسی عێراق و هه‌رێمی كوردستان‌مان تاووتوێ كرد.
*سوپاسی دۆستایه‌تی دێرین و پشتگیری به‌رده‌وامی فه‌ره‌نسامان كرد بۆ عێراق و گه‌لی كوردستان به‌تایبه‌تی.
*سوپاس و پێزانینمان بۆ سه‌رۆك ماكرۆن دوپات ده‌كه‌مه‌وه كه هه‌میشه پشتیوانی له گه‌لی كوردستان و مافه ده‌ستوورییه‌كانی كردووه و گه‌لی كوردستان هه‌رگیز ئه‌مه له‌بیر ناكات.
*خه‌مخۆری و دڵسۆزی گه‌لی فه‌ره‌نسا و رۆڵی گرنگی سه‌رۆك ماكرۆن بۆ ئاگربه‌ست له سوریا و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆی نێوان دیمه‌شق و هه‌سه‌ده و پشتگیریان له مافه‌كانی گه‌لی كورد و پێكهاته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ده‌ستووری له سوریا به‌رزده‌نرخێنین.
*تێڕوانینی هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسادا هه‌یه كه سه‌قامگیری سوریا گرنگه. سوریایه‌كی یه‌كگرتوو كه كورد و هه‌موو پێكهاته‌كان له‌خۆ بگرێت و مافی هه‌مووان پارێزراو بێت بۆئه‌وه جه‌ختمان له‌جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی دیمه‌شق و هه‌سه‌ده به چاودێری نێوده‌وڵه‌تی كرده‌وه.
*له‌گه‌ڵ وه‌زیری فه‌ره‌نسا هاوڕابووین كه داعش هێشتا مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه له ئارامی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌كات بۆیه پێویسته ئه‌ركی هاوپه‌یمانی دژی داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و توندڕه‌وی به‌رده‌وام بێت.
*داكۆكیمان له گرنگی پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری و رێگری له زیادبوونی گرژییه‌كان له ناوچه‌كه كرده‌وه.
*جه‌ختمانكرده‌وه كه پێویسته هه‌موو هه‌وڵێك بدرێت بۆئه‌وه‌ی كێشه‌ی و ئاڵۆزییه‌كان به ئاشتیانه و رێگای گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێت.
لای خۆیه‌وه ژان نوێل بارۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند:
*ئه‌م كوردستانه پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه لای فه‌ره‌نسا و په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌ومان هه‌یه.
*سوپاستان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و رۆڵه‌ی له سوریا بینیتان.
*نێچیرڤان بارزانیم دڵنیاكرده‌وه كه پشتیوانیان ده‌بین.
*له هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ پاراستنی كورد له سوریا لێره‌ین بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنی حكومه‌تی سوریا و هه‌سه‌ده جێبه‌جێ بكرێت.
*چاودێری دۆخی ئێران ده‌كه‌ین.
*له به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و هه‌رێمی كوردستاندایه كه گفتووگۆی بنیاتنه‌رانه ئه‌نجام بده‌ن.
PM:09:27:05/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 136
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت