مەسعود بارزانی: بیر لە شەڕ ناکەینەوە بەڵام زۆرداری قبووڵ ناکەین
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی شوباتی 2026، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە یازدەیەمین کۆنفرانسی تەندروستیی میزۆپۆتامیا رایگەیاند، "هەمیشە رێنمایی ئێمە ئەوە بوو، شەڕی ئێمە دژی زۆردارە، ترسی من ئەوە بوو لە رۆژئاوای کوردستان ببێتە شەڕی کورد و عەرەب و ئەمەش دەبووە کارەسات".
ئاماژەی بەوەکرد، "لەم کاتانەدا دەبێت دوور لە عاتیفە بڕیار بدەیت و ئەوەی پێمان کرا کردمان، وەک چۆن لە 2014 پێشمەرگەمان نارد و کۆبانێیان لە دەستی داعش رزگار کرد".
مەسعود بارزانی وتی، "کاری پزیشکی کارێکی پیرۆزە، چونکە ئێوە ژیانی مرۆڤ رزگار دەکەن"، هەروەها داواشی کرد منداڵەکانیان هانبدەن بۆ خوێندن، لە هەمان کاتدا فێریان بکەن خاک و زمانیان لەبیر نەکەن.
AM:11:09:05/02/2026
ئهم بابهته 120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت