بۆردی راگەیاندنی یەکێتی: بەداخەوە بەبێ گەڕانەوە بۆ وەزارەتی رۆشنبیری و بەبڕیارێكی ئەمنی و حزبی نووسینگەكانی كەناڵی NRT دادەخرێن
وێستگەنیوز-
بۆدی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان نیگەرانی خۆیی بەرامبەر داخستنی نووسینگەكانی كەناڵی NRT لەهەولێر و دهۆك دەربڕی.
لە پەیامێکدا بۆدی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، "بۆردی راگەیاندنی یەكێتی نیگەرانی خۆی بەرامبەر داخستنی نووسینگەكانی كەناڵی NRT لەهەولێرو دهۆك دەردەبڕێت".
ئاماژە بەوەکراوە، "بەداخەوە بەبێ گەڕانەوە بۆ وەزارەتی رۆشنبیریی و بەبڕیارێكی ئەمنی و حزبی لەهەولێر و دهۆك نووسینگەكانی كەناڵی NRT دادەخرێن، ئەم هەنگاوە جێگەی نیگەرانییە و كاریگەریی نەرێنێ لەسەر ناو و ناوبانگی هەرێمی كوردستان جێدەهێڵێت و رووبەڕووی رەخنەی زۆر دەبێتەوە، بە تایبەت كە تەنها چەند رۆژێكە وەزارەتی رۆشنبیریی سوپاسنامەی پێشكەش بەسەرجەم میدیاكانی كوردستان لەپای سەنگینیان لە رووماڵی هەواڵ و رووداوەكانی رۆژئاڤای كوردستان كردووە، هەروەك دەبێتە هۆی زیاتر بەرتەسككردنی ئازادی رادەربڕین و ئازادی میدیایی لە وڵاتەكەمان".
بۆردی راگەیاندنی یەكێتی داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەولێر و دهۆك دەكات دەرفەت بە هەردوو نوسینگەی NRT بدەن كە جارێكی دیكە بتوانن ئازادانە كارە میدیاییەكانی خۆیان لەو دوو پارێزگایە جێبەجێ بكەن.
PM:05:18:04/02/2026
ئهم بابهته 156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت