راگه‌یه‌ندراوێك له دامه‌زراوه‌ی میدیایی نالیاوه
وێستگه‌نیوز –
دامه‌زراوه‌ی میدیایی نالیا رایگه‌یاند كه به بێ هیچ بنه‌مایه‌ك له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی كاری رۆژنامه‌وانی له ئێن ئاڕ تی دراوه، ده‌شڵێت: "یاسای كاری ڕۆژنامه‌وانی له هه‌رێم هیچ
به‌ند و بڕگه‌یه‌كی تێدا نییه كه ڕێگا به داخستنی كه‌ناڵی ڕاگه‌یاندن و
میدیایی بدات".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دامه‌زراوه‌ی میدیایی نالیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ڕێگای به‌كارهێنانی هێزی ئه‌منی و به ناوی حكومه‌ته‌وه چوونه‌ته سه‌ر نووسینگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی ئێن ئارتی له هه‌ولێر و دهۆك و هه‌ردوو نووسینگه‌كه‌یان داخستووه.
*ڕێگا به تیمه ڕۆژنامه‌نووسییه‌كانی ئێن ئاڕ تی نه‌دراوه كه‌لوپه‌له ڕۆژنامه‌وانییه‌كان ببه‌نه ده‌ره‌وه‌ی نوسینگه‌كه.
*هه‌روه‌ها له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی كاری ڕۆژنامه‌وانی له ئێن ئاڕ تی دراوه، به بێ هیچ بنه‌ما و پاساوێكی یاسایی و لۆژیكی. له كاتێكدا وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری بێ ئاگایی خۆی له بڕیاره‌كه ده‌ربڕیوه.
*ئێمه له دامه‌زراوه‌ی میدیایی نالیاوه سه‌رباری ئه‌وه‌ی كاری ڕۆژنامه‌وانی پیشه‌ییانه‌ی خۆمان له چوارچێوه‌ی یاسای كاری ڕۆژنامه‌نوسیدا ده‌كه‌ین، ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی پارتی به ده‌ستدرێژی ئاشكرا بۆ سه‌ر كاری ڕۆژنامه‌نووسی و ڕۆژنامه‌نووسانی هه‌رێم داده‌نێین و به تووندی سه‌ركۆنه‌ی ده‌كه‌ین.
*داوا له كونسوڵخانه‌ی وڵاتان و ڕێكخراوه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی داكۆكیكردن له ڕۆژنامه‌نووسان ده‌كه‌ین فشاری زیاتر له ده‌سه‌ڵات بكه‌ن، چونكه ئه‌م جۆره ره‌فتارانه جگه له به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادیی ڕا ده‌ربڕین و ڕۆژنامه‌وانی ناوبانگی هه‌رێمیش له‌كه‌دار ده‌كات.
*بیری هه‌موو لایه‌كی ده‌خه‌ینه‌وه كه یاسای ژماره‌ی 35ـی ساڵی 2007ـی كاری ڕۆژنامه‌وانی له هه‌رێم له هیچ به‌ند و بڕگه‌یه‌كی تێدا نییه كه ڕێگا به داخستنی كه‌ناڵی ڕاگه‌یاندن و میدیایی بدات.
*ئێن ئاڕ تی وا پێده‌نێته 16ـیه‌مین ساڵی ته‌مه‌نییه‌وه، ئه‌م مێژووه‌ش ده‌ریخستووه، ئه‌م ڕه‌فتارانه نه‌ك كار له كه‌ناڵه‌كه ناكات به‌ڵكو پێداگیرترمان ده‌كات له كاری پیشه‌یی ڕۆژنامه‌نووسییانه‌ی خۆمان بۆ به‌رگریكردن له خه‌ڵك.
PM:03:54:04/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 236
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت