هه‌رێم كه‌مال ئاغا: سه‌رۆك كۆمار بۆ یه‌كێتی ده‌بێت


وێستگه‌نیوز – 
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ دانیشتنی‌ په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆك كۆمار به‌ڕێوه‌ده‌چێت، جه‌ختیشی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پۆسته‌كه‌ بۆ حزبه‌كه‌ی‌ ده‌بێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ هه‌رێم كه‌مال ئاغا سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی‌ كوردستان له‌ په‌رله‌مانی عیراق بۆ گه‌لی‌ كوردستان رایگه‌یاند:

*رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

*هیچ ده‌رفه‌تێك بۆ دواخستن نه‌ماوه‌ و ده‌بێت له‌ دانیشتنی داهاتوودا پڕۆسه‌كه‌ یه‌كلایی بكرێته‌وه‌.

*له‌گه‌ڵ پارتی له‌سه‌ر كاندیدێك بۆ پۆستی‌ سه‌رۆك كۆمار رێك نه‌كه‌وتووین.

*نزار ئامێدی تاكه‌ كاندیدی یه‌كێتیه‌ بۆ پۆستی‌ سه‌رۆك كۆمار.

*پۆستی‌ سه‌رۆك كۆمار بۆ یه‌كێتی ده‌بێت.


PM:03:07:04/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو