نوێترین لێدوانی مه‌سرور بارزانی ده‌رباره‌ی مووچه
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه حكومه‌تی فیدراڵی تا ئێستا پابه‌ند نه‌بووه به‌و به‌رپرسیارێتییه‌ی كه‌وتووه‌ته سه‌ر شانی له‌رووی دابینكردنی مووچه بۆ خه‌ڵكی هه‌رێم، ده‌شڵێت: "خراپ ئیداره‌دانی داهاته‌كانی عێراق، دۆخی ئابووری خراپ كردووه و نابێت ته‌نها كورد باجه‌كه‌ی بدات".
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رباره‌ی مووچه به رووداوی راگه‌یاند كه:
*به‌شێكی زۆری بابه‌تی مووچه به‌ستراوه‌ته‌وه به به‌غداوه و ئه‌و بڕیارانه‌ی به‌غدا ده‌یدات.
*له‌ڕووی ده‌ستوورییه‌وه حه‌قی خه‌ڵكی كوردستانه كه شایسته داراییه‌كانیان به‌بێ كێشه و گرفت به‌رده‌وام بن.
*به‌داخه‌وه بینیمان پرسی مووچه به سیاسی كرا و له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا چه‌ندین مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان نه‌درا.
*زۆرجار حكومه‌تی عێراق گله‌یی ئه‌وه ده‌كات ده‌ڵێت كه سیوله‌یان نییه و دۆخی ئابووری خراپه.
*خراپبوونی دۆخی ئابووری عێراق، یان خراپ ئیداره‌دانی داهاته‌كانی عێراق نابێت كورد به‌ته‌نیا باجی بدات.
*خراپ ئیداره‌دانی داهاته‌كانی عێراق، دۆخی ئابووری خراپ كردووه و ئیداره‌دانێكی باش هه‌بووابه دۆخی ئابووری به‌وشێوه‌یه نه‌ده‌بوو
*نابێت كورد ته‌نیا لایه‌ن بێت باجی ئه‌م بڕیاره هه‌ڵانه بدات.
*هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندبوونه‌كانی خۆی جێبه‌جێ كردووه و چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ین حكومه‌تی عێراقیش بابه‌تی مووچه تێكه‌ڵی هیچ بابه‌تێكی تری ئابووری نه‌كرێت.
*به‌پێی ده‌ستوور ده‌بوو هه‌رێم زۆرشتی تریشی بۆ بكرایه وه‌كو بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان، بودجه‌ی به‌ڕێوه‌بردن.
*حكومه‌تی فیدراڵی تا ئێستا پابه‌ند نه‌بووه به‌و به‌رپرسیارێتییه‌ی كه‌وتووه‌ته سه‌ر شانی.
PM:12:17:04/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 344
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت