له كه‌ركوك به‌رپرسی باڵی مه‌ده‌نی حزبی به‌عسی قه‌ده‌غه‌كراو ده‌ستگیركرا
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه، 4ی شوباتی 2026، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌واڵگری سه‌ربازی له ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند له پارێزگای كه‌ركوك، به‌رپرسی رێكخستنه‌كانی باڵی مه‌ده‌نی حزبی به‌عسی قه‌ده‌غه‌كراو ده‌ستگیركرا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌واڵگری، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "مه‌فره‌زه ئه‌منییه‌كانیان، دوای وه‌رگرتنی بڕیاری ره‌زامه‌ندی دادوه‌ر و به پشت به‌ستن به ئه‌حكامه‌كانی مادده‌ی10، له یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی حزبی به‌عس، ، توانییان تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكه‌ن".
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه: "تۆمه‌تبار كه یه‌كه‌مین پیته‌كانی ناوی بریتییه له (ج. ص. ح)، پێشتر له ناحیه‌ی زاب كه سه‌ر به قه‌زای حه‌ویجه‌یه، له پارێزگای كه‌ركوك، پۆستی به‌رپرسی رێكخستنه‌كانی باڵی مه‌ده‌نی حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوی وه‌رگرتووه".
راشیگه‌یاند كه "هه‌مو رێكاره یاساییه پێویسته‌كان دژ به تاوانبار گیراوه‌ته‌به‌ر و بۆ ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كان ره‌وانه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كراوه، تاكو به گوێره‌ی یاسا، سزای دادپه‌روه‌رانه‌ی خۆی وه‌ربگرێت".
AM:10:33:04/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 268
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت