سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئیمارات دۆخی گشتیی عێراق و گۆڕانكارییه‌كانی سوریای تاووتوێ كرد
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئیمارات په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان و دۆخی گشتیی عێراق و دوایین په‌ره‌سه‌ندن و گۆڕانكارییه‌كانی سوریا و ناوچه‌كه‌ی تاووتوێ كرد.
ماڵپه‌ڕی حكومه‌تی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه ئێواره‌ی سێشه‌ممه 2/3، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له شاری ئه‌بوزه‌بی له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نههیان، سه‌رۆكی میرنشینی عه‌ره‌بیی یه‌كگرتوو كۆبووه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "هه‌ردوولا جه‌ختیان له پێویستیی په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئیمارات له بواره جۆراوجۆره‌كاندا كرده‌وه".
راشگه‌یه‌ندراوه كه "ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی گفتوگۆكان تایبه‌ت بوو به تاووتوێكردنی دۆخی گشتیی عێراق و دوایین په‌ره‌سه‌ندن و گۆڕانكارییه‌كانی سوریا و ناوچه‌كه.
AM:12:10:04/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 88
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت