ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یه‌كێتی: نه‌ناردنی داهاتی نانه‌وتی هه‌رێم بۆ به‌غدا، مووچه‌ی په‌كخستووه
وێستگه‌نیوز –
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه بەهۆی نەناردنی داهاتی نانەوتی لەلایەن حکومەتی هەرێمی كوردستانەوە، حكومه‌تی عێراق مووچەی نەناردووە، ده‌شڵێت: "نه‌ناردنی داهاتی نانه‌وتی هه‌رێم بۆ به‌غدا، مووچه‌ی په‌كخستووه".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان pukmedia راپۆرتێكی له‌ژێر ناوی " نه‌ناردنی داهاتی نانه‌وتی هه‌رێم بۆ عیراق مووچه‌ی په‌كخستووه" بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه "ماوه‌ی پێنج رۆژه، حكومه‌تی عیراق ده‌ستی به دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی خۆی كردووه و پێویست بوو له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی مووچه‌ی خۆیدا، مووچه‌ی هه‌رێمیش بنێرێت، به‌ڵام به‌هۆی نه‌ناردنی داهاتی نانه‌وتی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه مووچه نه‌نێردراوه، كه مووچه‌خۆران 35 رۆژه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه و بایكۆتیش له به‌شێك له خوێندنگه‌كان ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه".
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه "وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان، رۆژی 29ی12ی2025، ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10 كرد و له ماوه‌ی سێ رۆژدا كۆتایی هات، به‌ڵام سه‌رباری نه‌دانی دووموچهی ساڵی رابردوو، هێشتا دیار نییه كه‌ی مووچه‌ی مانگی یه‌ك دابه‌شده‌كرێت".
Pukmedia ده‌ڵێت: "هۆكاری دابه‌شنه‌كردنی مووچه‌ی مانگی یه‌ك بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێویسته پێش ناردنی مووچه، بڕی 120 ملیار دینار بخاته سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵی، به‌ڵام هێشتا ئه‌و بڕه نه‌نێردراوه و به‌هۆیه‌وه ناردنی مووچه دواكه‌وتووه".
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "دواكه‌وتنی مووچه، كاریگه‌ری نه‌رێنی كردووه‌ته سه‌ر بازاڕ و به‌پێی زانیارییه‌كان بایكۆتی ده‌وام له به‌شێك له خوێندنگه‌كان ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ش جارێكی دیكه كێشه بۆ پرۆسه‌ی خوێندن دروست ده‌كاته‌وه".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ساڵی رابردوو، موچه‌ی مانگی 11 و 12ی دابه‌ش نه‌كرد و چاره‌نوسیان نادیاره، هه‌روه‌ها ساڵی 2024 یش مووچه‌ی مانگی 12ی دابه‌ش نه‌كرد، بۆیه ترس لای فه‌رمانبه‌ران دروست بووه، كه ئه‌مساڵیش چه‌ند مووچه‌یه‌كیان بفه‌وتێت، به‌تایبه‌ت كه رێككه‌وتنی هه‌رێم و عیراق تا مانگی ئازار درێژكراوه‌ته‌وه و دیار نییه رێككه‌وتنی داهاتوو چه‌ند ده‌خایه‌نێت، به‌تایبه‌ت كه هه‌ردوو لا كێشه‌یان له داهاتی نانه‌وتی هه‌یه.
PM:09:38:03/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 260
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت