ئاسایش ده‌ستگیركردنی بكه‌ری سه‌ره‌كی هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر دوكانی ئاڵوگۆڕی دراوه‌كه‌ی سلێمانی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز –
له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی-یه‌وه بكه‌ری سه‌ره‌كی كرده‌وه‌ی هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر دوكانی ئاڵوگۆڕی دراوه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕین ده‌ستگیركرا.
عه‌قید كارزان شێركۆ وته‌بێژی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه كه‌وتووه، رایگه‌یاند كه "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی له‌ماوه‌ی كه‌متر له 20 كاتژمێردا، بكه‌ری سه‌ره‌كی تاوانی هه‌ڵكوتانه سه‌ر نووسینگه‌ی ئاڵوگۆڕی دراوی گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕینی سلێمانی ده‌ستگیركرد، كه بڕێك پاره لهنووسینگهكه دزرابوو هاوكات ده‌ستیش به‌سه‌ر چه‌كی تۆمه‌تباره‌كه گیرا".
وته‌بێژی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ده‌ڵێت: "له‌به‌دواداچوونی ههوڵهبهردهوامهكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بۆ سه‌قامگیری توانرا هه‌ردوو تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی ده‌ستگیربكرێت و ده‌ستبه‌سه‌ر بڕه پاره دزراوه‌كه‌دا بگیرێت".
راشیگه‌یاند كه "له‌ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تبار به مادده‌ی (443) له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوان و لێكۆڵینه‌وه لهدۆسیهكهی به‌رده‌وامه.
PM:07:46:03/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 3948
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت