ئه‌نجومه‌نی سه‌رتاسه‌ریی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی هه‌ڵوێستی له 5 خاڵدا راگه‌یاند
فۆتۆ: ئەرشیف
وێستگه‌نیوز –
ئه‌نجومه‌نی سه‌رتاسه‌ریی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی رایگه‌یاند كه "به‌هۆی بێباكی و خه‌مساردی ده‌سه‌ڵاتدارانی شكستخواردوو و تاڵانچیی هه‌رێم؛ كێشه‌كانی دواكه‌وتن و دابه‌شنه‌كردنی مووچه، نه‌ك درێژه‌یان هه‌یه و تا ئێستا چاره‌نه‌كراون، بگره زیاتر و قووڵتر بوونه‌ته‌وه"، داواكاریشه "مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ئاماده‌بن بۆ هه‌ڵویستی تووند و سه‌رتاسه‌ریی دژی دواكه‌وتن و دزینی مووچه‌كانمان".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی سه‌رتاسه‌ریی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه:
*مووچه‌خۆرانی هه‌رێم، زیاتر له (10) ساڵه به‌هۆی بڕیار و سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی تاڵانچی هه‌رێم، له دۆخێكی دارایی و ئابووریی سه‌ختدا ده‌ژین.
*دوای ده‌رچوونی بڕیاری دادگای فیدراڵی و ڕێككه‌وتنی نه‌وتیی نێوان هه‌رێم و به‌غدا؛ ئومێدێك هه‌بوو كێشه‌كان بهرهوچاسهر بچن.
*به‌هۆی بێباكی و خه‌مساردی ده‌سه‌ڵاتدارانی شكستخواردوو و تاڵانچیی هه‌رێم؛ كێشه‌كانی دواكه‌وتن و دابه‌شنه‌كردنی مووچه، نه‌ك درێژه‌یان هه‌یه و تا ئێستا چاره‌نه‌كراون، بگره زیاتر و قووڵتر بوونه‌ته‌وه.
*ئومێده‌واربووین دوای ئه‌و كۆده‌نگییه نه‌ته‌وه‌ییه‌ی بۆ پرسی ڕۆژئاوا دروستبوو، ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم، به خۆیاندا بچنه‌وه و ئاوی حه‌یای دڵسۆزی و قوربانیدانی ئه‌م میلله‌ته به‌شمه‌ینه‌ته، ئیستێك به بێمۆراڵی و بهدكارییان بكات؛ وه‌خۆ بكه‌ون و كارژی بێباكی و تهماعكارییان فڕێبده‌ن.
*به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌كرێگیراو و قوماركه‌ر به چاره‌نووسی گه‌ل، تا بێت بێباكتر و ملهوڕتر ده‌بن و له ئه‌فراندن و دابهستهكردنی ته‌واوی قه‌یران و كێشه‌كان و نه‌دان و دزینی مووچه‌دا.
بۆیه ئێمه له ئه‌نجومه‌نی سه‌رتاسه‌ریی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازیی به پێویستی ده‌زانین هه‌ڵوێستی خۆمان له چه‌ند خاڵێكدا بخه‌ینه ڕوو:
*یه‌كه‌م: پشتیوانی هه‌موو هه‌ڵوێستێكی مامۆستایان ده‌كه‌ین؛ له‌پێناو ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی برسیكردن و دواكه‌وتن و دابه‌شنه‌كردنی مووچه.
*دووه‌م: پێویسته به‌زووترین كات، بڕیاری راگرتنی مووچه‌ی ئه‌و مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانه‌ی (هه‌ژماری من)ی ده‌سه‌ڵاتدارانیان پڕنه‌كردووه‌ته‌وه هه‌ڵبووه‌شێته‌وه.
*سێیه‌م: پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی شارستانیی ده‌ستپێبكاته‌وه؛ كه به نایاسایی و نائه‌خلاقیی چه‌ندین ساڵه ڕاگیراوه.
*چواره‌م: چاره‌نووسی مووچه‌ی مانگه‌كانی (11 و 12) ساڵی ڕابردوو یه‌كلایی بكرێته‌وه، كه ده‌سه‌ڵاتی ماوه‌به‌سه‌رچوو تاوانباری یه‌كه‌مه له دیزهبهدهرخۆنهكردنی.
*پێنجه‌م: به‌هه‌میشه‌ییكردنی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست له ته‌واوی داموده‌زگا حكومییه‌كاندا.
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
ڕاگه‌یه‌ندراوێك له ئه‌نجومه‌نی سه‌رتاسه‌ریی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازییه‌وه
🔹وه‌ك ئاگادارن مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، زیاتر له (10) ساڵه به‌هۆی بڕیار و سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی تاڵانچی هه‌رێم، له دۆخێكی دارایی و ئابووریی سه‌ختدا ده‌ژین، به‌ڵام دوای ده‌رچوونی بڕیاری دادگای فیدراڵی و ڕێككه‌وتنی نه‌وتیی نێوان هه‌رێم و به‌غدا؛ ئومێدێك هه‌بوو كێشه‌كان بهرهوچاسهر بچن.
به‌داخه‌وه به‌هۆی بێباكی و خه‌مساردی ده‌سه‌ڵاتدارانی شكستخواردوو و تاڵانچیی هه‌رێم؛ كێشه‌كانی دواكه‌وتن و دابه‌شنه‌كردنی مووچه، نه‌ك درێژه‌یان هه‌یه و تا ئێستا چاره‌نه‌كراون، بگره زیاتر و قووڵتر بوونه‌ته‌وه.
🔸ئێمه ئومێده‌واربووین دوای ئه‌و كۆده‌نگییه نه‌ته‌وه‌ییه‌ی بۆ پرسی ڕۆژئاوا دروستبوو؛ پاش ئه‌وه‌ی گه‌لی كورد له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان و تاراوگه، ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان زۆر به‌باشی جێبه‌جێكرد، ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم، به خۆیاندا بچنه‌وه و ئاوی حه‌یای دڵسۆزی و قوربانیدانی ئه‌م میلله‌ته به‌شمه‌ینه‌ته، ئیستێك به بێمۆراڵی و بهدكارییان بكات؛ به جۆرێك له‌ئاست شكۆ و قووتی مووچه‌خۆراندا، وه‌خۆ بكه‌ون و كارژی بێباكی و تهماعكارییان فڕێبده‌ن؛ به‌ڵام وه‌ك ده‌بینین ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌كرێگیراو و قوماركه‌ر به چاره‌نووسی گه‌ل، تا بێت بێباكتر و ملهوڕتر ده‌بن و له ئه‌فراندن و دابهستهكردنی ته‌واوی قه‌یران و كێشه‌كان و نه‌دان و دزینی مووچه‌دا، خه‌نیی و شاگه‌شكه‌ن، كه هیچ جه‌لادێك له مێژوو و ئێستادا ناتوانێت شان له شانیان بدات.
🔵بۆیه ئێمه له ئه‌نجومه‌نی سه‌رتاسه‌ریی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازیی به پێویستی ده‌زانین هه‌ڵوێستی خۆمان له چه‌ند خاڵێكدا بخه‌ینه ڕوو:
یه‌كه‌م: پشتیوانی هه‌موو هه‌ڵوێستێكی مامۆستایان ده‌كه‌ین؛ له‌پێناو ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی برسیكردن و دواكه‌وتن و دابه‌شنه‌كردنی مووچه.
دووه‌م: پێویسته به‌زووترین كات، بڕیاری به‌ناو وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم، بۆ ڕاگرتنی مووچه‌ی ئه‌و مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانه‌ی (هه‌ژماری من)ی ده‌سه‌ڵاتدارانیان پڕنه‌كردووه‌ته‌وه هه‌ڵبووه‌شێته‌وه.
سێیه‌م: پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی شارستانیی ده‌ستپێبكاته‌وه؛ كه به نایاسایی و نائه‌خلاقیی چه‌ندین ساڵه ڕاگیراوه.
چواره‌م: چاره‌نووسی مووچه‌ی مانگه‌كانی (11 و 12) ساڵی ڕابردوو یه‌كلایی بكرێته‌وه، كه ده‌سه‌ڵاتی ماوه‌به‌سه‌رچوو تاوانباری یه‌كه‌مه له دیزهبهدهرخۆنهكردنی.
پێنجه‌م: به‌هه‌میشه‌ییكردنی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست له ته‌واوی داموده‌زگا حكومییه‌كاندا.
له كۆتاییدا، داواكارین مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و هاووڵاتییان، له ئه‌گه‌ری وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی داواكارییه‌كانمان؛ ساز و ئاماده‌بن بۆ هه‌ڵویستی تووند و سه‌رتاسه‌ریی دژی دواكه‌وتن و دزینی مووچه‌كانمان.
دڵنیابن چۆن له ئاستی (كه‌زی-بڕین) بێده‌نگ نه‌بووین؛ له‌ئاست مووچهبڕینیش بێده‌نگ نابین.
ئه‌نجومه‌نی سه‌رتاسه‌ریی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ناڕازیی
٣/ ٢/ ٢٠٢٦
PM:07:35:03/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 336
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت