كه‌سێك به تۆمه‌تی كوشتنی خوشكه‌كه‌ی ده‌ستگیركرا
وێستگه‌نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه "تۆمه‌تبارێك به‌ناوی (ئـ. س. ع.) له‌دایكبووی ساڵی 2013 به‌تۆمه‌تی كوشتنی خوشكه‌كه‌ی به‌ناوی (ئـ. س. ع.) له‌دایكبووی ساڵی 2008 ده‌ستگیركرا.
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2026/2/3، هه‌واڵی برینداربوونی كه‌سێك به‌ناوی (ئـ. س. ع.) له گوندی تاسڵوجه‌ی سه‌ر به قه‌زای سه‌یدسادق گه‌یشته بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادق، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستیانپێكرد".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "دواتر برینداره‌كه له نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه رێكخراو دادوه‌ر بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ تۆمه‌تبار ده‌ركرد به‌پێی مادده‌ی (405) له یاسای سزادان".
پۆلیس ده‌ڵێت: "توانرا له‌ماوه‌ی كه‌متر له كاتژمێرێكدا تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادقه‌وه ده‌ستگیربكرێت، هه‌روه‌ها ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ئه‌و چه‌كه‌دا كه له رووداوه‌كه‌دا تۆمه‌تبار به‌كاریهێنابوو".
راشیگه‌یاند كه "له‌ئێستادا تۆمه‌تباری ناوبراو به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌هه‌مان مادده‌ی یاسایی ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه".
PM:06:14:03/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 944
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت