له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا ده‌رباره‌ی مووچه‌ی هه‌رێم چی وترا؟
وێستگه‌نیوز –
وه‌زیری ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند كه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا داوا كرا دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێریی دارایی هه‌رێم راپۆرتێك ئاماده بكه‌ن و به هه‌موو خاڵه‌كانه‌وه و پاش دوو هه‌فته‌ی تر به‌رزی بكه‌نه‌وه، ده‌شڵێت: "پێشنیارم كرد بابه‌تی مووچه به‌شێوه‌یه‌كی سیاسی چاره‌سه‌ر بكرێت".
هه‌ڵۆ عه‌سكه‌ری وه‌زیری ژینگه كه كورده و له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتیی نیشتمانیی ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتووه له لێدوانێكدا بۆ (كوردسات نیوز) رایگه‌یاند كه:
*یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق تایبه‌ت بوو به (پشكی هه‌رێم)، سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی عێراق راپۆرتی خۆی پێشكه‌ش كرد و باسی ئه‌و جیاوازیانه‌ی كرد كه له راپۆرته‌كاندا هه‌یه سه‌باره‌ت به داهاته‌كان. (مه‌به‌ست له راپۆرتی چاودێری دارایی هه‌رێمه به‌راورد به راپۆرتی چاودێری دارایی عێراق).
*ده‌رگا كرایه‌وه بۆ وه‌زیرو راوێژكاره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر تێبینییه‌كیان هه‌یه باسی بكه‌ن، بۆچوونی زۆر باسكرا، كه حكومه‌تی هه‌رێمیش ئه‌و خاڵانه ئه‌وروژێنێت كه حكومه‌تی عێراق له ساڵانی پێشوودا به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی نه‌ناردووه، بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان و به‌كارخستنی نه‌ناردووه، ئه‌مانه‌ش هه‌موو خاڵن له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق نه‌وه‌كو هه‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق پابه‌ند بێت و حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند نه‌بێت یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه.
*من باسی ئه‌وه‌مكرد كه ئه‌وه چه‌ندینجاره بۆ ئه‌و بابه‌ته داده‌نیشین، راسته بابه‌تێكی یاساییه، به‌ڵام نه خه‌ڵكی عێراق و نه خه‌ڵكی هه‌رێم كه ئێستا كێشه‌ی مووچه له عێراقیش هه‌یه، تاقه‌تیان له‌م قسانه نه‌ماوه كه خه‌تای كێیه و كێ پابه‌نده‌و كێ پابه‌ند نییه؟
*پێشنیاری من ئه‌وه بوو كه بابه‌ته‌كه به‌شێوه‌ی سیاسی چاره‌سه‌ر بكرێت، نه‌ك ته‌نیا له‌لایه‌نی یاساییه‌وه.
*وه‌زیری پلاندانانیش به وه‌كاله‌ت وتی ئه‌مه بابه‌تێكی سیاسییه‌و پێشنیاری ئه‌وه‌ی كرد كه لیژنه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌و بابه‌ته بوروژێنێت كه به ته‌وافوقێكی سیاسی ئه‌و یاسایه جێبه‌جێ بكرێت.
*داوا كرا دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێریی دارایی هه‌رێم راپۆرتێك ئاماده بكه‌ن و به هه‌موو خاڵه‌كانه‌وه و پاش دوو هه‌فته‌ی تر به‌رزی بكه‌نه‌وه.
*سه‌رۆكی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق وتی ئه‌م بابه‌ته به چاوێكی مرۆیی سه‌یر بكه‌ین و نابێت ئه‌م جیاوازییه له راپۆرته‌كاندا په‌یوه‌ست بكرێت به مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم و ئه‌مه بابه‌تێكی مرۆییه.
PM:06:04:03/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 2008
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت