پەیامنێری وێستگەنیوز: ژمارەیەک لە دەستگیرکراوانی لالەزار ئازادکران
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ سێشەممە 3ی شوباتی 2026، ژمارەیەک لە دەستگیرکراوانی لالەزار ئازادکران.
عومەر ئەحمەد، پەیامنێری وێستگەنیوز رایگەیاند، "نیوەڕۆی ئەمڕۆ ژمارەیەک لە دەستگیرکراوانی لالەزار ئازادکران، کەتیادا ئەحمەد فاتیح، سکرتێری لاهور شێخ جەنگی و شۆفێرە تایبەتەکەی تێدایە".
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری وێستگەنیوز، ژمارەی ئەو کەسانەی ئازادکراون ژمارەیان لەنێوان 8 بۆ 9 کەس دەبێت.
پەیامنێری وێستگەنیوز ئەوەشی خستەڕوو، هەر ئەمڕۆ دوو لە پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی دوو نووسراویان لە دادگای تەمیزی هەولێر هێناوە بۆ سلێمانی بۆ ئەوەی دۆسییەکەی بگوازرێتەوە بۆ دادگای تەمیزی هەولێر.
وەک عومەر ئەحمەد وتی، "بڕیارە لە 10ی شوباتی 2026، کاتژمێر 9:00ی بەیانی بۆ جاری دووەم لاهور شێخ جەنگی دادگایی بکرێتەوە لە دادگای سلێمانی".
PM:02:57:03/02/2026
ئهم بابهته 188
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت