کەشناسیی هەرێم: باران دەبارێت و هەورە تریشقە دەبێت
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ سێشەممە 3ی شوباتی 2026، بە گشتی خێرای با لە زۆربەی کاتەکان چالاک دەبێت، لە دوانیوەڕۆ لە ئەنجامی دروستبوونی سەنتەرێکی نزمە پاڵە پەستۆ لەسەر عێراق و کاریگەری درێژبوونەوەی نزمە پاڵە پەستۆی دەریای سوور شەپۆڵێکی باران بارین بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند لەسەر ناوچەکەمان دەبارێت، هەروەها بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرما ئەگەرێکی کەم هەیە بۆ بەفر بارین تەنها لەسەر لوتکەی شاخە بەرزە سنوورییەکان نەبێت، ڕێژەی دابارین لەم ناوچانە زیاتر دەبێت (بەشی ڕۆژئاوای پارێزگای هەولێر- خەبات -گوێر- مێرگەسوور بەشێک لە سنووری پارێزگای دهۆک وەک ئاکرێ بجیل) پاشان کاریگەری ئەم شەپۆڵە زیاد دەکات بۆ سەر سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین بارانی ئەم دەڤەرەش هەندێ کات بە شێوەی بارانی ماناوەند دەبێت لە زۆربەی کاتەکان، سەبارەت بە سنووری ئیدارەی گەرمیان لە کاتەکانی نیوەڕۆ شەپۆڵێکی هەورە تریشقەی دەبێت هەندێ کات چەند لێزمە بارانێکی کورت خایەنی دەبێت، کاریگەری ئەم ناجێگریە تا کاتەکانی شەو بەردەوامی دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 16 پلەی سیلیزی
پیرمام : 12 پلەی سیلیزی
سۆران : 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 6 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 12 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
دهۆک : 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 15 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 15 پلەی سیلیزی
ئاماژە بەوەکراوە، "سبەى چوارشەممە 4ی شوباتی 2026، ئاسمان لە زۆربەی کاتەکان نیمچە هەور دەبێت جگە لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێک کات هەوری تەواو دەبێت. ئەگەری نمە بارانێکی کەم دەبێت بە تایبەت لەسەر ناوچە شاخاوییەکان و بەشێک لە ناوچەی جیاجیا، هەروەها پلەکانی گەرما یەک بۆ 2 پلە بەرزدەبێتەوە".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 15 پلەی سیلیزی
پیرمام : 11 پلەی سیلیزی
سۆران : 13 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 4 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 11 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
دهۆک : 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 13 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 14 پلەی سیلیزی
کەشناسیی دەڵێت، "لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ئەگەری دروستبوونی هەورە تریشقە هەیە لە زۆربەی ناوچەکان لەگەڵ ئەگەری تەزرە بارین، هەروەها تێکەڵ بوونی بارستە هەوایەکی تۆزوخۆڵ کە لەگەڵ کەشی ناوچەکەمان تێکەڵ دەبێت بەشێوەی بارانبارین لە هەندێ ناوچەی دیاریکراو دەبارێت".
AM:11:00:03/02/2026
ئهم بابهته 172
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت