مەسرور بارزانی: هەرێمی کوردستان بەشێکە لە چارەسەر بۆ کێشەکانی ناوچەکە
وێستگەنیوز-
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، هەرێمی کوردستان بەشێکە لە چارەسەر بۆ کێشەکانی ناوچەکە، ئاماژە بەوەشدەکات، لە هەر شوێنێک بتوانین دەنگی کوردستان بگەیەنین بەشداری دەکەین.
ئەمڕۆ سێشەممە 3ی شوباتی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "هاتووین گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکان بکەین و بیروڕا بگۆڕینەوە، هەرێمی کوردستان بەشێکە لە چارەسەر و دەکرێت ئەم چارەسەرە بۆ سیاسی بێت یان بۆ دابینکردنی سەقامگیری و ئاسایش بێت و دەشکرێت بۆ پەرەپێدانی ئابووری بێت کە بۆ خەڵكی هەرێمی کوردستان زۆر گرنگە".
سەرۆک وەزیرانی هەرێم راشیگەیاند، "دەزانن ماوەیەکە دەستمان بە چاکسازیی ئابووریی کردووە و بۆ ئێمە زۆر گرنگە، هەروەها هەرێمی کوردستان ماوەیەکی زۆرە دەستیکردووە بە ریفۆرمی ئابووری و ئەمە کاریگەریی هەبووە لەسەر پێشخستنی هەرێمی کوردستان".
ئاماژەی بەوەکرد، "هەموو ئەو لوتکانەی کە ئێمە بتوانین دەنگی کوردستان بگەیەنن بە جیهان بەشداری دەکەین".
AM:10:04:03/02/2026
ئهم بابهته 112
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت