ئاسایشی ناوخۆی سوریا: له گه‌ڕه‌كه‌كانی حه‌سه‌كه‌وه ته‌قه له هێزه‌كانمان كرا
وێستگه‌نیوز -
عه‌مید مه‌روان عه‌لی فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسایشی ناوخۆی سوریا له حه‌سه‌كه رایگه‌یاند كه له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاره‌كه‌وه ته‌قه له هێزه‌كانیان كراوه، ده‌شڵێت: "حكومه‌تی سوریا به‌رده‌وامه له جێبه‌جێكردنی بڕگه‌ی ئاڵوگۆڕی دیله‌كان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هه‌سه‌ده".
كه‌ناڵی "حه‌ده‌س"ی سعودی له زاری عه‌مید مه‌روان عه‌لی فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسایشی ناوخۆی سوریا له حه‌سه‌كه بڵاویكرده‌وه كه "هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌خرێنه ناو هه‌یكه‌لی وه‌زاره‌تی ناوخۆی سوریاوه".
عه‌مید مه‌روان عه‌لی وتی: "به‌رده‌وام ده‌بین له یه‌كخستنی ئه‌ندامانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه حكومه‌تی سوریا به‌رده‌وامه له كاركردن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕگه‌ی ئاڵوگۆڕی دیله‌كان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان لیستی دیله‌كان بۆ ئازادكردنیان ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن".
سه‌باره‌ت به دۆخی ئه‌منی شاره‌كه، عه‌لی رایگه‌یاند كه "هێزه‌كانمان له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاره‌كه‌دا كه‌وتوونه‌ته به‌ر ته‌قه و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆش به ته‌واوی جێبه‌جێ نه‌كرا".
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی هێزی ئاسایشی ناوخۆی سه‌ر به حكومه‌تی دیمه‌شق راشیگه‌یاند كه "هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی بڕیاری دانانی پارێزگارێك بۆ حه‌سه‌كه نییه".
لە چوارچێوەی رێککەوتنی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و حکوومەتی دیمەشق، ئه‌مڕۆ هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆی سوریا لە ژێر پارێزگاری ئاسایشی ڕۆژاڤادا چونە ناو شاری حەسەکەوە و له‌و شوێنه‌دا جێگیر بوون كه بۆیان دیاریكراوه.
PM:09:19:02/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 980
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت