مه‌سرور بارزانی گه‌یشته دوبه‌ی
وێستگه‌نیوز -
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته دوبه‌ی بۆ به‌شداریی له لوتكه‌ی جیهانیی حكومه‌ته‌كان.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2ی شوباتی 2026، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی شێخ محه‌مه‌د بن ڕاشد ئال مه‌كتووم، جێگری سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیمارات و حاكمی دوبه‌ی، به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له لوتكه‌ی جیهانیی حكومه‌ته‌كان 2026، گه‌یشته دوبه‌ی و له‌لایه‌ن عه‌بدوڵا ئه‌لنعێمی، وه‌زیری دادی ئیمارات پێشوازی لێ كرا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی حكومه‌تی هه‌رێم، له په‌راوێزی لوتكه‌كه‌دا، مه‌سرو بارزانی زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه و دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئیماراتی و سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی به‌شدار له لوتكه‌كه ئه‌نجام ده‌دات، بۆ تاووتوێكردنی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی دوولایه‌نه و گفتوگۆكردن له‌باره‌ی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه.
PM:08:12:02/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 224
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت