غالب محه‌مه‌د لێدوانی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق سه‌باره‌ت به ناردنی مووچه بڵاوده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز –
غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی رایگه‌یاند كه وه‌زاره‌تی دارایی عێراق وتوویانه به‌رپرسانی هه‌رێم سبه‌ی 120 ملیار دیناری ناوخۆ بنێرن، له‌م هه‌فته‌یه‌دا مووچه دێت.
غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی رایگه‌یاند كه:
*هه‌رچه‌ند 120 ملیاری داهاتی ناوخۆ دره‌نگ بنێردرێت، هاتنی مووچه زیاتر دواده‌كه‌وێت.
*وه‌زاره‌تی دارایی عێراق وتیان سبه‌ی داهاته‌كه بنێرن له‌م هه‌فته‌یه‌دا مووچه ده‌گات.
* سبه‌ی داهاتی ناوخۆ نه‌نێرن، مووچه بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو دوا ده‌كه‌وێت.
*به‌وهۆیه‌شه‌وه مووچه‌ی مانگی 2ش زیاتر دوا ده‌كه‌وێت..
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 2ی شوباتی 2026 بوو، به‌ڵام مووچه‌خۆرانی هه‌رێم تا ئێستا مووچه‌ی دوو مانگی كۆتایی (تشرینی دووه‌م و كانوونی یه‌كه‌م) 2025 و یه‌كه‌م مانگ (كانوونی دووه‌م)ی 2026یان وه‌رنه‌گرتووه.
PM:04:29:02/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 456
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت