کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ و سبەی لە سەنتەری شارەکان باران دەبارێت


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.


کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ دووشەممە 2ی شوباتی 2026، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچەکانی باکووری هەرێم نمە باران دەبێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور بەفر بارینێکی کەم دەبێت، پاشان لە درەنگانی شەودا کاریگەری دابارین زیاد دەکات لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت و پلەکانی گەرما بەرزترین کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ :
هەولێر : 12 پلەی سیلیزی
پیرمام : 9 پلەی سیلیزی
سۆران : 6 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 2 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 12 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
دهۆک : 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 11 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 10 پلەی سیلیزی

ئاماژەی بەوەکرد، "سبەی سێشەممە 3ی شوباتی 2026، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکاندا دەبێت لەگەڵ بوونی هەورە تریشقە وە رێژەی دابارینەکە زیاتر لەسەر ناوچەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و پارێزگای سلێمانی دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور بەفرێکی کەم دەبارێت و کاریگەری ئەم شەپۆڵە تاوەکو درەنگانی شەو بەردەوام دەبێت، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی:
هەولێر : 11 پلەی سیلیزی
پیرمام : 9 پلەی سیلیزی
سۆران : 5 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 1 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 10 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 11 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 11 پلەی سیلیزی
دهۆک : 10 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 10 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 10 پلەی سیلیزی


AM:11:00:02/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو